دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەیەکی سیاسیی حیزبی کۆماری لە ویلایەتی نەبراسکا رایگەیاند، شەڕی واشنتۆن دژی ئێران بۆ "پاراستنی ئاسایشی جیهان" پێویستە.
ئاوێنە: ترمپ ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەمریکا لەلایەن تارانەوە هەیە، لەوانەش شارەکانی کالیفۆرنیا، بەڵام لە کاتێکدا ناوبراو هێزی پاراستنی نیشتیمانی مارینزی بۆ کالیفۆرنیا ناردووە، بەڵام وتویەتی "ئەوان(ئێران) دەتوانن شارێکی تەواو لەناوببەن. با لۆس ئەنجەلەس لەناوببەن، با سان دیێگۆ لەناوببەن".
هاوکات نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کە ئەم قسانەی ترەمپ تووڕەیی و ڕەخنەی توندی بەرپرسانی کالیفۆرنیا لێکەوتەوە. گاوین نیوسۆم پارێزگاری کالیفۆرنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وەڵامی قسەکانی ناوبراودا نوسی "ترەمپ کەسێکی مەترسیدار و دەروون نەخۆشە".
لە لایەکی تریشەوە، تۆد گلۆریا شارەوانی سان دیێگۆ وتی "شارەکەی زیانی لاوەکی نییە و نابێت وەک شتێک سەیر بکرێت کە بتوانرێت بە ئاسانی فیدای شەڕ بکرێت".
لەبارەی قسەکانی ترەمپیشەوە دەڵێت "شارەکەمان لە قسە بێ مانا و هەڵەکەت دەربارەی شەڕ دوور بگرە".
لە لۆس ئەنجلۆسیش کارین باس، شارەوانی شارەکە قسەکانی ترەمپ بە "مەترسیدار" و دەتوانن "ئاسایشی شارەکە بخەنە مەترسییەوە" وەسفکرد و جەختیشیکردەوە کە ئەرکی سەرۆک پاراستنی وڵاتە، "نەک ئەوەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە وڵاتەکە بکات و هانی هێرشکردن بۆسەر ژیانی هاوڵاتییە ئەمریکییەکان بدات".