سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامی له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی ئاكپارتی كرد‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له‌پای "هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی و ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی لەو پێناوەدا نراون."
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لە ئەنقەرە، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی داد و گەشەپێدان(ئاک‌پارتی)یان کرد و لەلایەن زەفەر سیراکایا، جێگری سەرۆکی ئاک‌پارتی بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازییان لێ کرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ و تاوتوێی دوایین ڕوداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "ئەمینداری گشتی یەکگرتو دەستخۆشی و پێزانینی خۆی دەربڕی لەپای هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی و ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی لەو پێناوەدا نراون."
ئاماژه به‌وه‌شدراوه "لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی ئاک‌پارتی بە بایەخەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەمینداری گشتی و یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستانی لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا بەگشتی و لە پرۆسەی ئاشتیدا بەتایبەتی بەرز نرخاند."
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، "هەردولا هاوڕابون لەسەر برەودان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی)، لەپێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندی و سەقامگیریی تەواوی گەلانی ناوچەکەدا."