ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق: سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌رچو
  2026-11-16     

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق رایگه‌یاند، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌رچو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیانگه‌یاندنی به‌ سامانی گشتی.

ئاوێنه‌: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دادگای تاوانه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، به‌شێوه‌ی ئاماده‌بون بڕیاری دا به‌ سزادانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌ڵاحه‌دین بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ، به‌هۆی پەردەپۆشکردنی ئەو سەرپێچییانەی کە وەبەرهێنەری پڕۆژەی نیشتەجێبونی (دورڕە سامەڕا) لە قەزای سامەڕا لە ساڵی (2025) ئەنجامی داون و نەگرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بۆ لێپرسینەوە لێی، بەپێی حوکمەکانی یاسای وەبەرهێنان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، دادگاكه‌ دوای ئاگاداربونی له‌ راستییه‌كانی دۆسیه‌كه‌و به‌ڵگه‌كان و ئه‌و سه‌لماندنه‌ی به‌ده‌ستهات، بڕیاری سزادانی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ركردوه‌.

زۆرترین بینراو
لە سلێمانی دەست بەسەر کێڵگەیەکی برنجدا گیرا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: میوانداری وه‌فدێكی سلێمانیمان كرد كه‌ پێكهاتبون له‌ نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید
حکومەتی عێراق: مۆڵەت دراوە کەتیبەکانی حزبوڵڵا جورف سەخر چۆڵ بکەن و ئەگەری هەیە سوپا بچێتە هەرێمی کوردستان
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی ته‌له‌گرام و هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه‌
نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ: عەلی باپیر ڕەتینەکردوەتەوە پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید بکات
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
رۆیته‌رز: بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر كون كراوه‌و له‌ 2021ه‌وه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی لێبراوه‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ترسی عێراق، باری قاچاخ و تانكه‌ریان راگرت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×