عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له ترسی ئه‌و لیژنه عێراقییانه‌ی كه هاتون، باری قاچاخ و تانكه‌رییان بۆ ده‌ره‌وه راگرت.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "لەترسی عێراق و ئەو لیژنانەی هاتون، باری تەنسیق (قاچاخ) و تانکەریان ڕاگرتوە! کەچی چەندین ساڵە دەڵێین: لەبەر میللەتی خۆتان ڕایبگرن! بێ منەتن!"
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له كاته‌كانی پێشتری ئه‌مڕۆشدا له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی "ئەڵێن هەق نییە ئێوه ئه‌وه‌نده باسی ئەم تانکەرانە بکەن کە ئەچێت بۆ ئێران، تورکیا، سوریا، بۆ ئەوەی عێراق نەزانێت و کێشە بۆ هەرێم دروست نەبێت."
ئه‌و وتوشیه‌تی، جا ئەگەر ئەزانن کێشە بۆ هەرێم دروست ئەبێت، بۆ واز له‌م تانکەرە قاچاخانه ناهێنن؟ کاکە عێراق ئێستا لە مانگی دەستکردەوە ئەمه ئه‌بینێت.
به‌پێی قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح "هەمو ڕۆژێک 50 هەزار بەرمیل نەوت لە کار و لاناز ئەپاڵێورێت، بەشێکی ئەمە، نزیکەی لەسەدا 16ی ئەبێت بە کیرۆسین (نەوتی سپی)."
ئه‌و پرسیویه‌تی "کوا ئه‌م نه‌وته؟ كه لە ساڵێکدا زیاتر لە 472 ملیۆن لیتر ئەکات. مەعقولە ئەڵێی 10 لیتریشم نییە؟ بەڵام 672 هەواڵت دابەزاندوە لەسەر ئەوەی کە عێراق 50 ملیۆن لیتر ئەنێرێت. یانی 472 ملیۆن لیترەکەی خۆت باس ناکەیت و 50 ملیۆنەکەی عێراق باس ئەکەیت؟"
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست وتوشیه‌تی "بڕۆ بەردەم کار و لاناز ده‌بینیت، ئەم هەمو تانکەرە چییە ئەچێت؟ گازوایلە. گازوایل ئەچێت بۆ تورکیا، بۆ سوریا، بۆ ئێران بۆ ده‌ره‌وه هەموی و بۆ هەر کوێیەک ئەڕوات. ئەمە بوە بە هۆی گرانبونی کارەبای مۆلیدە لەسەر خەڵک، بوە بە هۆی گرانبونی گازوایل، بوە بەهۆی گرانبونی نەوتی سپیش؛ چونکە بەشێکی نەوتی سپی ئێستا بەکاردێت بۆ ئەوەی گازوایلی قورسی پێ چاک بکرێت و بفرۆشرێت."
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بەس ئەم دو شتە بكه‌ن، هیچ قورس نییە داوا‌كه‌م، تەنها ئەم دو شته بكه‌ن: 1. ئەو نەوتە سپییەی کار و لاناز کوا؟ 2. بەس هەناردەی گازوایل بۆ دەرەوە ڕابگرن."