دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا به راگرتنی كاركردنی ئهپڵیكهیشنی تهلهگرام له عێراق بههۆی پابهندنهبونی به مهرجه یاساییهكان. وهزارهتی گواستنهوهو گهیاندنی ههرێمی كوردستانیش لهوبارهیهوه دهڵێت، تا ئێستا لهوبارهیهوه هیچ نوسراوێكی رهسمیمان پێنهگهیشتوه.
ئاوێنه: دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، ئهمڕۆ دوشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، بڕیاریانداوه به راگرتنی كاركردنی ئەپڵیکەیشنی تەلەگرام لە عێراق، ئەوەش لەسەر بنەمای ناپابەندبونی ئهو كۆمپانیایه بە مەرجە یاسایی و ڕێکخستنهكانی كاركردن.
دەستەکە رونیشیکردۆتەوە کە "کۆمپانیاكه ڕوشوێنە پێویستەکانی نەگرتۆتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئهو ناوەڕۆکانهی لهڕێگهی سهكۆكهوه بڵاودهكرێنهوهو پێشێلكاریین و پابەندی یاساکانی عێراق نەبوه، ئەوەش وایکرد کە پێویست بکات ئەم ڕوشوێنە ڕێکارییهی بەرامبەر بیگرێتەبەر، لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی 30 ڕۆژ بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی دۆخە یاساییەکەی".
وتوشیهتی "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییە ڕێکخراوەییەکانی دەستەکەدا دێت به ئامانجی سنوردارکردنی قۆستنهوهی سەکۆکانی سۆشیال میدیا له بڵاوکردنەوەی گوتاری توندڕەوی و هاندان بۆ ئاژاوە و توندوتیژی و ڕقوكینه، لەگەڵ بەکارهێنانیان لە ئەنجامدانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی".
هەروەھا جەختیکردۆتهوه کە "ئامانج لەم راگرتنه، ناچارکردنی کۆمپانیاكهیه بە پێداچونەوە بە ناوەڕۆکە عێراقییە بڵاوکراوەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە، لهگهڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ دەستەکەدا بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان".
دەستەکە جەختیکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە "پابەندبونی کۆمپانیا كاركهرهكان بە یاساکانی عێراقهوهو پابەندبونە ڕێکارییهكانیان بە بنەمایەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەردەوامبونیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ناوخۆی وڵاتدا"، و دوپاتیکردۆتەوە کە "پاراستن و ڕاگرتنی کۆمەڵگە و ئاسایشی نیشتمانی لە پێشینەی کارەکاندان لە رێکخستنی کارکردنی سەکۆ دیجیتاڵییەکاندا".
راستهوخۆ دوای ئهوه وهزارهتی گواستنهوهو گهیاندنی ههرێم له راگهیهندراوێكدا وتی "سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری گەیاندن، ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فەرمیمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە بە دەست نەگەیشتوە سەبارەت بە ئەم مەبەسته."
وتوشیهتی "لە كاتی گەیشتنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە یاخود هەر بابەتێکی تر، دوای بەدواداچون لەسەر رەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزارییە و وەرگرتنی بۆچونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە روی یاسایی و ئەمنییەوە و لەژێر رۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ی ساڵی 2011 و لەپێناو بەرژەوەندنی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدەین."