ئەنجوومەنی ئیسلامیی عێراق: یەکێتی داوایکردووە سلێمانیی ببێت بە دووەمین ئیدارە لەهەرێم
  2026-11-17     
کۆبوونەوەی چوارچیوەی هەماهەنگی لەگەڵ شاندی یەکێتی و نەوەی نوێ

وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایکردووە پشکی سلێمانی راستەوخۆ لە بەغداوە بنێردرێ و سلێمانیش ببێتە دووەمین ئیدارە لەنێو هەرێمی کوردستان.


ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە میدیای پارتی وت "سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کردبوو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئامادەبێت و چوارچێوەکەس وەڵامی داواکارییەکەیانی دایەوە".

وتیشی "شاندەکەی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان، پرسی پشکی سلێمانی لە بودجەی هەرێمی کوردستان و دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کردووە ".

بەوتەی ناوبراو بێت، یەکێتی داوایکردووە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا راستەوخۆ پشکی سلێمانی بنێرێت، هەروەها پێشنیاز و داواکارییەکیان هەبوو کە سلێمانی وەک رابردوو ببێتە دووەمین ئیدارە لەنێو هەرێمدا.

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر ئەو داواکارییانەی یەکێتی، عەلی دەفاعی دەڵێت "چوارچێوەی هاوئاهەنگی"هاوسۆزی" بۆ دۆخەکە دەربڕیوە، بەڵام بۆچوونی خۆی لە سێ خاڵدا خستەڕوو، یەکەم؛ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە کوردییەکان بێت و چوارچێوەی هاوئاهەنگیش رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێ. دووەمیش، نابێت بەهۆی ئەم ناکۆکییانە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پەسندکردن و ناردنی بودجە دوابکەوێت".

هەرچی خاڵی سێیەمیشە ئەو وتەبێژە وتی "پرسی دروستکردنی ئیدارەیەکی دیکە یان هەرێمێکی دیکە پەیوەستە بە بڕیاری خەڵکەوە".

وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئەوەشی خستەروو، چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێیوایە بڕیاردان لەسەر هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ویستی خەڵکی "ئەگەر برایان و گەلەکەمان لە سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ پێکهێنانی ئیدارەی دووەمن، ئەوا ئێمە لەگەڵ ویستی گەلین".

ئێوارەی دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2026، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە نوسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبووەوە کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانیش ئامادەبوو؛ تێیدا میوانداریی نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کرا.
 

زۆرترین بینراو
لە سلێمانی دەست بەسەر کێڵگەیەکی برنجدا گیرا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: میوانداری وه‌فدێكی سلێمانیمان كرد كه‌ پێكهاتبون له‌ نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید
حکومەتی عێراق: مۆڵەت دراوە کەتیبەکانی حزبوڵڵا جورف سەخر چۆڵ بکەن و ئەگەری هەیە سوپا بچێتە هەرێمی کوردستان
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی ته‌له‌گرام و هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه‌
نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ: عەلی باپیر ڕەتینەکردوەتەوە پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید بکات
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
رۆیته‌رز: بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر كون كراوه‌و له‌ 2021ه‌وه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی لێبراوه‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ترسی عێراق، باری قاچاخ و تانكه‌ریان راگرت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×