2019-11-28   1793     
بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا جمه‌یان دێت له‌فرۆشتنی قه‌ل، رۆژی 28ی نۆڤێمبه‌ر به‌ملیۆنان قه‌ل له‌ئه‌مریكادا له‌ژه‌می خواردنی ئێواره به‌كارده‌هێنرێت، رۆژی دواتریت به‌ناوی (Black Friday) واته هه‌ینی ره‌ش كه پشووی ره‌سمییه ده‌رگای مۆڵه‌كان‌و بازاره‌كان‌و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل‌و ته‌واوی شوێنه فرۆشیارییه‌كان ده‌كرێنه‌وه به‌رووی كڕیارانداو داشكاندنی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن. بۆ نموونه كۆمپانیای جێب، شۆفرلێت‌و فۆرت بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلێك كێبڕكییانه به‌داشكاندنی 4% و 6% و 7% نرخی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
ئا: لوقمان غه‌فور- ئه‌مریكا
قه‌ل خواردن له‌ئه‌مریكا له‌رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی چواره‌م هه‌فته‌ی مانگی نۆڤێمبه‌ری هه‌موو ساڵێك كه به‌رۆژی جه‌ژنی سوپاسگوزاری (سانكسگیڤن) ناسراوه، مێژوویه‌كی سه‌یر و جه‌نجاڵی هه‌یه، له‌نێوان هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵدا گیریخواردووه، به‌ڵام بۆته جه‌ژنێك كه ئه‌مریكییه‌كان شانازی گه‌وره‌ی پێوه ده‌كه‌ن و رۆژی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به دوایدا پشووی ره‌سمییه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی هێل كه له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 27ی نۆڤێمبه‌ر بڵاوبۆوه له بازاره‌كانی ئه‌مریكا تا سه‌عات 12 شه‌وی رۆژی 25ی نۆڤێمبه‌ر 63 ملیۆن و 832 قه‌ل فرۆشراوه. رۆژنامه‌كه له‌بری بنوسێت رۆژی سوپاسگوزاری، به‌گه‌وره‌یی نوسیویه‌تی :"رۆژی كوشتارگه‌ی قه‌ل".
كریستی هاریسۆن پسپۆری خۆراكدان و ته‌ندروستی ده‌رونی، هه‌مان رۆژ له وتارێكدا له واشنگتن پۆست ده‌نوسێت:"چه‌ژنی سوپاسگوزاری رۆژێكی سۆزدارییه، له‌رێگه‌ی خواردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه، سه‌رمێزی خواردن ئه‌بێت به گۆره‌پانی سوپاسگوزاری جه‌نگێكی سۆزداری، دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له قسه‌كردن له‌سیاسه‌ت و ململانێتی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی".
په‌نابه‌رانیش توانیویانه جێگه‌یان له جه‌ژنه‌كه‌دا دیار بێت، ئاسیایی و ئه‌فریكایی و ئه‌مریكا لاتین-یه‌كان بێبه‌ش نین له به‌رێكردنی جه‌ژنه‌كه. وۆل ستریت جۆرناڵ ھەمان ڕۆژ سه‌ردانی مالێكی دانیشتووی شاری گراند راپیدس-ی ویلایه‌تی میشگان -ی كردووه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی به‌غدا-ن. جۆلیان مۆسكین-ی رۆژنامه‌نووس به‌سه‌رسوڕمانه‌وه نوسیویه‌تی:"ئه‌وان له ئێمه‌ی ئه‌مریكی قه‌له‌كه‌یان خۆشتر و جوانتر ده‌رازێننه‌وه". ئه‌و خێزانه یه‌كه‌م ساڵیانه له ئه‌مریكا چه‌ژنی سوپاسگوزاری بكه‌نه‌وه.
جۆلیان سه‌ردانی مالێكی تری عیراقی كردووه كه خه‌ڵكی كوردستانه و 20 ساڵه له شاری دیترۆیت ده‌ژین. ئه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رم سوڕما كاتێك ئالان به‌رواری كوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌كه، وتی ئێمه مانگانه قه‌ل ئه‌خوێین!". منیش به پێكه‌نینه‌وه وتم:"كه‌واته جه‌ژنی سوپاسگوزاری لای ئێوه مانگانه‌یه!" ئه‌و وتی:"ئه‌م جه‌ژنه هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربانه له كوردستان".
جه‌ژنه‌كه تا سه‌رده‌می سه‌رۆك ئه‌براهم لینكۆلین نه‌بووه به پشووی ره‌سمی، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌رۆكه گۆڕدرا و بوو به پشووی ره‌سمی ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی (ساره جۆزیف هێڵ)، نووسه‌ری گۆڤاری ژنانی كۆلۆنیال، له‌ته‌مه‌نیدا پێنج نامه‌ی ئاراسته‌ی پێنج سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه كه ئه‌م رۆژه بكرێت به پشوو. هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی لینكۆلین ریگه درا كه قه‌ل له‌و رۆژه‌دا بخورێت، چونكه ئه‌لێكساندر هاملتۆن باوكی رۆحی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌مریكا پێشتر ره‌زامه‌ند نه‌بووه و وه‌ك رێزێك بۆ قسه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌م كه‌لچه‌ره وا مابۆوه.
پێش ئه‌م جه‌ژنه دوو جه‌ژنی تر پشووی ره‌سمی بووه له ئه‌مریكا، ئه‌وانیش رۆژی له‌دایكبوونی واشنگتن و رۆژی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام به‌شێك له ئه‌مریكاییه ره‌سه‌نه‌كان جه‌ژنی سوپاسگوزاری به رۆژی ماته‌مگێڕی ناوده‌به‌ن به‌وه‌ی خاكه‌یان له‌و رۆژه‌دا داگیركراوه و كه‌لچه‌ری خێلایه‌تیان له‌ناوچووه.
بنه‌چه‌ی رۆژه‌كه بریتییه له سوپاسگوزاری بۆ خوا بۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌ی هه‌یه بۆ ئینسان، نمونه وه‌ك سه‌ركه‌وتن له‌جه‌نگ و نه‌بوونی برسێتی و تێنیوێتی. هه‌ندێك ده‌ڵێت كاتێك ئینگلیزه‌كان ساڵی 1691، له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه 38 كه‌سیان گه‌یشتۆته ناو خاكی ئه‌مریكا، سوپاسگوزاری خوایان كردووه به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتوون. هونه‌رمه‌ندی نیگاركێشی ئه‌مركی (جێیان فێریس) به تابلۆیه‌كی زه‌یتی یه‌كه‌م جه‌ژنی سوپاسگوزاری بۆ ساڵی 1621 ده‌گێڕێته‌وه.
له ساڵی 1620، کاتێک ئینگلیزە کاكۆلۆنیالیستەکان دەگەنە شاری بیڵیموس لە ویلایەتی ماساچۆتیس، بیلمۆس و هیندییه وامبانۆگ-ەکان پێكه‌وه بۆ ساڵی دواترنجه‌ژنی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی دانه‌وێڵه له وه‌رزی پایزدا ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك بۆ خوا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م جه‌ژنی سوپاسگوزاری له‌سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزمدا. چونکە ئینگلیزەکان بەھۆی نەبوونی ئەزموون و خراپی کەشوھەواوە زۆریان لێمردوون بەر لە گەیشتنیان.
جه‌ژنه‌كه ریتمێكی سه‌یری له ژیانی ئه‌مریكییه‌كان وه‌رگرتووه. دیفید لیونارت له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له چاپی دوێنێ 26 نۆڤێمبه‌ر نوسیویه‌تی:"پێویسته له جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا، مۆبایل و لاپتۆب و هه‌موو ئامێره‌كانی ماڵه‌كانمان بكوژێنینه‌وه و گرنگی به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان بده‌ین و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی خزم و كه‌سه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رگرین".
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چه‌ژنه‌كه ئه‌وه‌یه سێ تا چوار خێزان ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه پێكه‌وه له ماڵبی یه‌كێكیان قه‌ل خواردن ده‌ست پێده‌كات. به‌گشتی لێنانی قه‌له‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، قه‌له‌كه پارچه پارچه ناكرێت به ساغی ده‌خرێته فڕنه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته و خواردنی تر سفره‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ی پێده‌رازێنرێته‌وه.
د‌یڤید لیونارد له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك سوپاسگوزاری خوا بكه‌ین، پێویسته گه‌شته دوورودرێژه‌كانتان به سه‌یاره و فرۆكه له‌و رۆژه راگرن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێ و خزم و خۆشه‌ویسته‌كانتاندا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بنیاتبنێنه‌وه.
دیاریكردنی چواره‌م پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌م بۆ جه‌ژنه‌كه له‌سه‌رده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك فرانكلین رۆزفیلد له‌ساڵی 1939 دیایكرا و 1941 كۆنگرێس ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان، كه‌نه‌دییه‌كانیش جه‌ژنه‌كه ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام جه‌ژنه‌كه‌ی ئه‌وان له مانگی ئۆكتۆبه‌ردایه.
به‌ده‌ر له‌مانه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژی جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا، قه‌ل ده‌هێنرێته كۆشكی سپییه‌وه و نمایش ده‌كرێت له‌و رۆژه‌دا. ئه‌م گۆڕانكارییه له‌سه‌ر ده‌ستی جۆرج ده‌بلیو بۆش كرا كه بۆ یه‌كه‌مین جار قه‌لێكی نمایش كرد له كۆشكی سپی‌دا و وه‌ك ره‌مزێك بۆ چه‌ژنی سوپاسگوزاری. بۆیه ئیواره‌ی سێ شه‌ممه 26ی نۆڤێمبه‌ر، له‌رێگه‌ی تیمێكه‌وه دوو قه‌لی سپی گه‌یه‌نرایه كۆشكی سپی.