2019-12-13   986     
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌سه‌ندكردنی یاسای بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوه، به گشه‌رمه‌زاریی" وه‌سف ده‌كات‌و به‌هه‌وڵێك بۆ زیانگه‌یاندن به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و واشنتن له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌رێكه‌وتی ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ سه‌باره‌ت به‌روداوه‌كانی ١٩١٥ به‌ده‌ره له‌هه‌ر جۆره زانیارییه‌كی مێژویی و بنه‌مایه‌كی یاسایی".
راشیگه‌یاندووه، "ئه‌م بڕیاره كارپێكراو نییه، پابه‌ند نابن پێوه‌ی‌و بریارێكی شه‌رمه‌زاریی به‌سیاسیكردنی مێژویه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مێژوو بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنن، هه‌رگیز ناتوانن به‌نادیده‌گرتنی راستییه‌كان به‌ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. ئه‌م بڕیاره هاوكات هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌یه بۆ زیانگه‌یاندن بۆ هه‌وڵه‌كانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا".
دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ بڕیاری بەجیۆناساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەران بەڕەسمی دانی بە جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا نابو.