2019-12-15   2942     
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە رەتیكردەوە ئالان حەمە ساڵح وەزیری پەروەردە پەیوەندی بە گۆڕینی ناوی قوتابخانەی قەندیل هەبێت بۆ چێنەر.
ئاوێنه: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە ناوی قوتابخانەی قەندیل لەسەر داوایی کونسوڵی وڵاتێک گۆڕابێت بۆ قوتابخانەی چینەر و دەڵێت ئەو پڕوپاگەندانە بێ بنەمان.
وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردووە كە "گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر"و دەڵێت "کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل".