2019-12-15   899     
سیناتۆری كۆماری لیندزی گراهام پێیوایه کە دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت.
ئاوێنه: لەمیانی بەشداریکردنی لە “نۆزدەیەمین کۆڕبەندی دۆحە” لە قەتەر لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماری له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێدوانی بۆ كه‌ناڵی “CNN” دا.
هاوکات سیناتۆری كۆماری ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ره‌شنووسی تایبه‌ت به رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران، جه‌ختی له‌وه‌یشكرده‌وه كه ره‌شنووسه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ئه‌نجوومه‌نی پیران راسته‌وخۆ له‌ناوده‌چێت و وتی. ''هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ئه‌م پرسه كۆتایی پێ بێت''.
شایەنی لیندزی گراهام رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به “قسه‌ی پڕوپووچی حزبی” وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌مدا ره‌شنووسه‌كه بگات به ئه‌نجوومه‌نی پیران. سیناتۆری كۆماری، لیندزی گراهام ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت.
لەلایەکی دیکەوە لیندزی گراهام له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ''ئایا راسته تره‌مپ داوای له حكوومه‌تی وڵاتێكی دیكه كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن ئه‌نجامبدات؟'' وتی، ''جۆ بایدن، هاوڕێیه‌كی نزیكمه و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شتم بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان كردووه. ئه‌و وه‌ك به‌ربژێری پارتی دیموكرات ركابه‌ری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و كارێكی باشیش ده‌كات، به‌ڵام بنەڕەتی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كوڕه‌كه‌ی له ئۆكراینا مانگانه ٥٠ هه‌زار دۆلاری له كۆمپانیایه‌كی غاز وه‌رده‌گرت كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی گه‌نده‌ڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا. دوای دوو مانگ په‌لامارێك بۆسه‌ر ماڵی خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌نجامدرا. دواتریش داواكاری گشتی كه‌یسه‌كه له‌كارلابرا. به‌ڵێ ئه‌م جۆره شتانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن قسه‌یان له‌باره‌وه بكرێت''.
مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریکا، ده‌ناڵد تره‌مپ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له مانگی ته‌مووزدا باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن و خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، ئه‌وا واشنتۆن هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش پارتی دیموكرات لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆرخستنەوەی تره‌مپ-ی ده‌ستپێكرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، نانسی پێلۆسی له ٢٤ی ئه‌یلوولدا رایگه‌یاندبوو به‌تۆمه‌تی “زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا و ''ناپاكیكردن له سوێندخواردنی سه‌رۆكایه‌تی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دوورخستنەوەی تره‌مپ-یان ده‌ستپێكردووه''.
له رۆژانی ١٣-٢١ی تشرینی دووه‌میش لیژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندین دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجامدا، دواتر لیژنه‌كه راپۆرتێكی ٣٠٠ لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كرد و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دادوه‌ری كرد.
لیژنه‌ی دادوه‌ریش به‌هۆكاری “خراپ به‌كارهێنانی پۆست” و “كۆسپ دروستكردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس” داوای له دوورخستنەوەکەی په‌سه‌ندكرد.
ئه‌گه‌ر بێت و ره‌شنوسی تایبه‌ت به دوورخستنەوەکە له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لە پارتی کۆماریین.