سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشتون
  2020-01-14       404       

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته ‌ڕوو.

ئاوێنه‌: ئاراس حه‌سۆ میرخان, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبه‌كه‌ی  وتی: "گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕانه‌وه‌ستاون، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌غدا خۆی گرفتی هه‌یه و‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه کە‌ گرفت له ‌به‌غدایه‌ و ئه‌وه‌ی مایه‌ی خوشحاڵییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان ئێمه‌ گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتن ڕۆیشتوون".

وتیشی: "به‌غدا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌مێنێته‌وه‌، یان نا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كلا كراوه،‌ زۆر پرسی دیكه‌ هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

له‌باره‌ی پرسی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقەوە، میرخان ده‌ڵێ: "عادل عەبدولمه‌هدی هۆكار و ته‌ره‌ف نه‌بووه‌ له‌و گرفتانه‌، ئێستاش بۆچوونێك هه‌یه‌، كه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران، ئێمه‌ له‌و بارەیە‌وه‌ گرفتمان نییه،‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ پرسێكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ناوماڵی شیعه‌وه‌ هه‌یه‌."

ڕایشیگه‌یاند: "تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆژه‌بودجه‌ی 2020 ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، بودجه‌ی كوردستان به‌پێی ڕێككه‌وتنی 2019 دێته‌ كوردستان."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×