گه‌رمیان.. له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆدا 7 كه‌س برینداربون
  2020-02-14       521       
پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – سلێمانی 7 كه‌س برینداربون.

ئاوێنه‌:  پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه‌، روداوەکە لەنێوان دو ئۆتۆمبێلدا بووە، لەجۆری نیسان سەنی کە بەئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووەو تویۆتا بیکاشۆ كه‌ بەئاراستەی کەلار چووە رویداوە.

رونیشیكرده‌وه‌، شۆفێرو سەرنشینی هەردو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان 8 کەس بووە حەوتیان بریندارن‌و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە و چارەسەری پێویستی یان بۆکراوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×