ژوری پەرلەمان‌و حکومەت: ده‌بێت نوێنه‌رانی‌ گۆڕان پابه‌ندبن به‌سیاسه‌ته‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌
  2020-03-27       1221       
ژوری پەرلەمان‌و حکومەتی بزوتنەوی گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ داوا له‌نوێنه‌ره‌كانیان ده‌كات له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت پابه‌ندی‌ سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بن.

ئاوێنه‌: له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، بەپێویستی دەزانین سەرنجی سەرجەم نوێنەرانی گۆڕان لە حکومەت و لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان بۆ ئەوە رابکێشین، کە ئەوان دەبێت لەچوارچێوەی بەرنامەی گۆڕان و سیاسەتەکان و بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێم و هاوڵاتیاندا کار بکەن و نەچنە ژێر باری هیچ شێوازێک و رێگەچارەیەکەوە کە زیان بەهاوڵاتیان بگەیەنێت. نوێنەرانی گۆڕان دەبێت بە گیانی بەرپرسانەوە خۆیان دوربگرن لەهەر لێدوان و کاردانەوەیەک کە دڵەراوکێی خەڵک و پشێوی و پەشێوی بڵاوبکاتەوە."


دەقی رونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەك لە ژووری پەرلەمان وژوری حکومەتی بزووتنەوی گۆڕان
هاولاتیانی بەڕێز...

گەلی کوردستان بەهۆی گەلێك هۆکاری دەرەکی و ناوەکی رووبەرووی قەیرانی دژوار بۆتەوە، بارگرانیە گەورەکە لەسەر ژیان و بژێوی و موچەی هاولاتیان و فەرمانبەرانە سەرباری ئەوکێشانە پەتای کۆڕۆنا دۆخێکی نوێی بۆ مرۆڤایەتی هێناوەتە ئارا ئەرکی هەموومانە بەگیانی بەرپرسیارەتی رووبەرووی  مەترسیەکەو هەرەشە گەورە ببینەوە قۆناغەکە بە سەرکەوتویی تێپەرێنین. 

لە هەمانکاتدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین رێگا راستەکە بۆ سەرکەوتنمان لەبەرانبەر ئەو ئالانگاریانە بکەینە دەرفەتی گۆرانکاری و چاکسازی لە هەموو جومگەکانی حکومرانیدا، وەکو دوو دامەزراوەی گۆڕان جارێکی تر جەخت لە پابەندیمان و بەشداریمان لە سەر  بەلێن و بەرنامەی هەلبژاردنەکان و رێکەوتنە سیاسیەکەیە کەلەکارنامەی حکومەتدا رەنگرێژی بۆ کراوە بەتابیەت چاکردنی ژیان و بژێوی خەلك و چاکسازی کردن بە ئامانجی جێبەجێکردنی پاکێجی چاکسازی بە گشتگیری و باشترکردن و رێکخستنی شایستەو ماف و موچەو دەرماڵەی فەرمانبەران، نەك برینی مووچەکەیان . 

بۆیە هەرلێدوان و دەنگۆیەك سەبارەت بەخاوی ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە رەتدەکەینەوە. گۆران لەهەرپێگەیەك بێت لە دەسەلات یان ئۆپۆزسیۆن، خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی و ئامانجی دژایەتی گەندەلی و بەدیهێنانی شەفافیەت و پاراستنی نیشتیمانە. 

لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، بەپێویستی دەزانین سەرنجی سەرجەم نوێنەرانی گۆڕان لە حکومەت و لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان بۆ ئەوە رابکێشین، کە ئەوان دەبێت لەچوارچێوەی بەرنامەی گۆڕان و سیاسەتەکان و بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێم و هاوڵاتیاندا کار بکەن و نەچنە ژێر باری هیچ شێوازێک و رێگەچارەیەکەوە کە زیان بەهاوڵاتیان بگەیەنێت. نوێنەرانی گۆڕان دەبێت بە گیانی بەرپرسانەوە خۆیان دوربگرن لەهەر لێدوان و کاردانەوەیەک کە دڵەراوکێی خەڵک و پشێوی و پەشێوی بڵاوبکاتەوە. 

سەرنجی هەمو لایەک بۆ ئەوە رادەکێشین کە گیانی بەرپرسیارێتی بەتایبەت لە ئێستادا، لە تۆمەتبەخشین و ناوزڕاندن و نمایشکردن و قسەفڕیدان و ترساندنی هاوڵاتیان و سەپاندنی فەزای بێمتمانەیی نیە. هەم تیمەکانی گۆڕان، وەهەم سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، چ ئەوانەی ناوحکومەت و چ دەرەوەی حکومەت، دەبێ بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی ئەرکەکانیان بەجێبگەیەنن. بزوتنەوەی گۆڕان دەستکراوە دەبێت لەهەر هەنگاو و رێوشوێنێکی تایبەت و گشتیدا لە پێناو بەئاکام گەیاندنی پلان و بەرنامەکەی. گۆرانە.نەک لێدوان ورونکردنەوەی تر. 

سەرکەوت وسەربەرزبن.
٣/٢٧/٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×