تا ئێستا زیاتر لە 110 هه‌زار لە تورکیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون
  2020-04-27       781       
میدیای توركیا بڵاویانكردۆته‌وه‌ تا ئێستا 110 هه‌زار و 130 كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاوێنە: میدیای توركی باسیان له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تا ئێستا دوو هه‌زار و 805 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 29 هه‌زار و 140 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڕیاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی له‌ 177 ناوچه‌ی توركیا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و 162 ناوچه‌ش بڕیار و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و هاتووچۆكان به‌رده‌وامه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×