لە تورکیا، لە
ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا یەك ھەزار و ٦٧٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆمارکراو
٦١ توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستدا.
ئاوێنە: فەخرەدین
كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند: ئەمڕۆ ٢٤ ھەزار و یەک پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە
و لەم چوارچێوەیەش یەك ھەزار و ٦٧٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆمارکراوە.
بەپێی قسەی فەخرەدین
كۆجا، کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتە ١٢٦ ھەزار و ٤٥ کەس.
ئاماژەی بەوەشدا
كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 61 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو کۆی گشتی
ئەوانەی بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ ھەزار و ٣٩٧ کەس.
هێمای بۆ ئەوەش
كرد کە لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا بە چاکبونەوەى چوار ھەزار و ٨٩٢ کەس، ژمارەی ئەو
کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبونەتەوە گەیشتە ٦٣ ھەزار و ١٥١ کەس.