له‌ 24 كاتژمێری ڕابردودا 92 سه‌ربازی ئه‌مریكی توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-06       527       
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هه‌زاران چه‌كداری سه‌ر به‌ سوپای ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 92 سه‌ربازی ئه‌مریكی تووشی كۆرۆنا بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا تا ئێستا 7هه‌زار و 500 سه‌رباز و چه‌كداری ئه‌مریكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 27 سه‌ربازیش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانه‌ له‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×