ئێران: بەبێ بەشار ئەسەد پلانمان بۆ داهاتووی سوریا دانەناوە
  2020-05-11       924       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند دەنگۆی رەتکردەوە لەبارەی لووتکەی ئاسانا و رایگەیاند، “بەبێ‌ بەشار ئەسەد، لەگەڵ توركیا و رووسیا پلانمان بۆ داهاتووی سووریا دانانەناوە”.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكات گوایە ئەنقەرە، تاران و مۆسكۆ لەڕێگەی كۆبوونەوەكانی ئاستانا و بەبێ رژێمی بەشار ئەسەد، پلانیان بۆ داهاتووی سووریا داناوە.

هاوکات عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران “ئەو دەنگۆیەی كە باس لەوە دەكات گوایە لەڕێگەی كۆبوونەوەكانی ئاستانا پلان بۆ داهاتووی سووریا داندراوە، دوورە لە راستییە”.

شایەنی باسە موسەوی جەختیكردووەتەوە كە ئیدارانی ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە دەوڵەت و گەلی سووریا دەكات و وتی، “ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا دەدات، تەنها گەلی سووریایە”.

بەم دواییانە میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردبوویەوە كە ئەنقەرە، مۆسكۆ و تاران پلانیان داناوە کە حكوومەتێكی كاتی لە سووریا پێكبهێنێن كە ئۆپۆزسیۆن لەخۆبگرێت و رژێمی بەشار ئەسەد دووربخرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×