سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان ده‌كات
  2020-05-24       440       
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا له‌ ئۆتاوای پایته‌خت په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی  ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد.

ئاوێنه‌: په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئه‌م ئێواره‌یه‌ دوای خۆرئاوا بوون ته‌واوی موسڵمانی كه‌نه‌دا و جیهان ئاهه‌نگی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی  ڕۆژو و نوێژكردن ده‌گێڕن.

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گرنگترین كه‌رنه‌ڤاڵی ئیسلامه‌ ، له‌م كاته‌دا موسڵمانان ستایش و هاوسۆزی خۆیان بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی ده‌رده‌بڕن. موسڵمانان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جه‌ژن نوێژی تایبه‌تی جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی خۆیان بۆ یه‌كتر نیشان ده‌ده‌ن .

ترودۆ له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنمایی  خۆپارێزی ته‌ندرووستی ، جه‌ژن و ئاهه‌نگێڕانی ئه‌م ساڵی موسڵمانان جیاواز ده‌بێت، موسڵمانانی كه‌نه‌دا به‌ درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ ماڵه‌كانی خۆیان مانه‌وه‌ و نوێژ و تاعه‌تی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد.

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا وێڕای پابه‌ندبوونیان به‌ ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌تای كورۆنا، به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاریان  گه‌یانده‌ خه‌لكانیك كه‌ پێویستییان به‌ كۆمه‌ك ویارمه‌تی بووه‌. بۆیه‌ به‌ هاوكاری هه‌مووان ئه‌م رۆژگاره‌ ناخۆشه‌ش له‌وڵاته‌كه‌مان تێده‌په‌ڕێنین .

 كه‌واته‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ هاوڵاتیان به‌گشتی هه‌لێكه‌ بۆ ئاشنابوون كه‌ موسڵمانانی كه‌نه‌دا له‌ دوو بواری ته‌ندرووستی و ئاینیی  كاری جوان پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، به‌جۆرێك جه‌ژنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مه‌ڕه‌نگ جوانتر ده‌كات .

به‌ناوی خۆم و سۆفیای هاوسه‌رم  هاوبه‌شی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بین.

جه‌ژنتان پیرۆز
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×