مامۆستایەكی ئاینی: تكایە فریای خۆتان و ئەندامانی خێزانەكانتان بكەون، مه‌چنه‌ شوێنە قەرەباڵغەكان
  2020-05-31       1478       



مامۆستایەكی ئاینی داوایەك لە مامۆستایانی ئاینی دەكات رایدەگەیەنێت ڕێژەی تووشبوانی كۆرۆنا زۆر بەرەو هەڵكشان چووە . دۆخەكە بەرەو ئەوە دەچێت كۆنترۆڵ لە دەستی وەزارەتی تەندروستی دەربچێت ، بەڵكو دەرچووە.

ئاوێنه‌: مامۆستا غەریب پێنجوینی له‌ نوسینێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات " تكایە فریای خۆتان و ئەندامانی خێزانەكانتان بكەون ، فریای هەر كەسێك بكەون لە خزم ، هاوڕێ ، دراوسێ كە گوێتان لێدەكات، با دەسكێش و دەمامك بكەن، نەچنە شوێنە قەرەباڵغەكان ، بازاڕ ،جومعەو جەماعەت ، پرسە ، نەخۆش ، دێنی''.

دەقی نوسینەكە:
مامۆستایانی ئایینی ڕێزدار-- السلام علیكم ورحمە الله..
بەڕێزان : ڕێژەی تووشبوانی كۆرۆنا زۆر بەرەو هەڵكشان چووە . دۆخەكە بەرەو ئەوە دەچێت كۆنترۆڵ لە دەستی وەزارەتی تەندروستی دەربچێت ، بەڵكو دەرچووە ، بەراورد بە مانگی ٢و٣ حكومەت (وەزارەتەكانی ناوخۆو تەندروستی)هەنگاوی كردەیی نانێن بۆ پێشگیری لە كۆرۆنا ، بەڵكو تەنیا دەڵێن دەبێت هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، دیارە یٔەمەش هۆكاری خۆی هەیە ، هاووڵاتیش نەك هەر خۆی ناپارێزێت ، بەڵكو نەوەیەك پێگەیشتووە كە لەژێر كاریگەری فەیسبوكدایە و هەموو شتێك ڕەد دەكاتەوە ، بە حەق و بە ناحەق جنێو دەدات ، هەرچی حكومەت بیڵێت دەڵێت درۆیە .
مامۆستایان : یٔەم جۆرە قسانە ساردكردنەوەی خەڵكە لە خۆپارێزی، دەستەمۆ كردنی خەڵكە بۆ مەرگێكی حەتمی ، یٔیخفال كردنی كۆمەڵگایە ، خیانەتە لە یٔایین و نەتەوەو نیشتمان ، یٔەمە عەینی یٔەوە وایە خەڵك پەلكێشكەی بۆ ناو حەقلێكی یٔەڵغام .
دڵنیابن كار لە كار ترازاوە ، تكایە فریای خۆتان و یٔەندامانی خێزانەكانتان بكەون ، فریای هەر كەسێك بكەون لە خزم ، هاوڕێ ، دراوسێ كە گوێتان لێدەكات ، با دەسكێش و دەمامك بكەن ، بانەچنە شوێنە قەرەباڵغەكان ، بازاڕ ،جومعەو جەماعەت ، پرسە ، نەخۆش ، دێنی ، با كەس سارد ناكە ینەوە ، بەڵكو هەڵمەتێكی پێچەوانە دەست پێبكەین لە دژی یٔەو خۆگێل كردن و خەڵك گێل كردنەی كە جیلی فەیس بوك دەستی داوەتێ .
كێش لەم پەیامەی من تێناگات با بێت سەیری پێنجوێن بكات ، باسەیری دەورو بەری مزگەوتەكەی من بكات كە كۆرۆنا چی لێكردووە ، دڵنیابن كەسی وامان هەیە ٢٠ ڕۆژە كەوتووە ، كە دەیبینیت دەڵێیت دوای ١٠ ڕۆژ لە قەبردا دەرهێنراوەتەوە ، دڵنیاش بن لە سبەینێوە هەواڵە ترسناكەكان دەربارەی پێنجوێن و شوێنەكانی تر بەر گوێمان دەكەوێت.
اللهم فاشهد انی قد بلغت .
مامۆستاملاغریب پێنجوێنی 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×