2020-06-01   972     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ترس له‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بوو كه‌له دوو رۆژی رابردوو نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ده‌شڵێت: گومان له ژماره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات له باره‌ی كۆرۆناوه.
ئاوێنه: د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "راگەیاندنی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنھا لە ترسی ئەو خۆپیشاندانەی ھاوڵاتیان بوو کە لە دوو رۆژی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاند.
ئه‌وه‌شی وتووه: "وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکومەت رایدەگەیەنێت".
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێستا زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا و کۆریا و یابان و چین، کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆیان لابردوە، ھەندێکیشیان بۆ نمونە وڵاتی سوید ھەر لە سەرەتاوە قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینیان رانەگەیاند، چونکە لەڕووی زانستیەوە دەرکەوت کەرەنتین تەنھا کەمێک بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دوادەخات، واتە تەنھا وەک بەنج یان ئازارشکێنێکی کاتی وایە و چارەسەری بنەبڕی ڤایرۆسەکە ناکات ئەگەر ھەبێت".
ده‌شڵێت: "پێویستە دەسەڵات بژێوی ژیانی خەڵک دابین بکات، متمانە دروست بکات، رێکاری زانستی و هەنگاوی عەمەلی بنێت، نەک درۆ بڵاوبکاتەوە و خەڵک بترسێنێت، هیچ بیریش لە بژێوی هاوڵاتییان و فەرمانبەران نەکاتەوە".
نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵشكانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سلێمانی، ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یاندووه.