نرخی نەوت بۆ سەرو 40 دۆلار بەرزبوەوە
  2020-06-03       815       

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 40 دۆلاری تێپەڕاندو ئەوەش بۆ بەرزترین نرخە لە مانگی مارسی ئەمساڵەوە تۆماری دەكات.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت 78 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 40.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كە ئەوەش لە رۆژی 6ی مارسی ئەمساڵەوە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكی 1.06 دۆلار و بە رێژەی لەسەدا 2.9 بۆ 37.87 دۆلار بەرزبۆتەوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بە دو هۆكار بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت داوە كە یەكێكیان گەشبینییە بەرامبەر بە بەردەوامی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمەهێنی سەرەكییەوەو هەروەها باشبونی دۆخی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×