کورد لەهانۆڤەری ئەڵمانیا لەدژی دەستدرێژییەکانی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد
  2020-06-20       1572       

لەشاری هانۆڤەری سەربەهەرێمی نیدەزاکسن لەوڵاتی ئەڵمانیا کوردانی هەرچوار پارچە دژ بەدەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەرهەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی هێمننانەیان ڕێک خست

ئاوێنە، هەڵۆ ئەحمەد: خۆپیشاندانەکە لەژێر چاودێری هێزی پۆلیسی ئەڵمانیدا بەڕێوەچو، کۆمەڵێ ڕۆشنبیرو هاوڵاتی ئاسایی و کەسانی سیاسی بەشداریان کرد.

خۆپیشاندەرانی کورد بەدرووشمی تیرۆرست ئەردۆغان و بەڵێ بۆدەرکردنی سوپای توورک لەکوردستان دەستی پێکرد و بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکانی تورکیایان مەحکووم کرد.

داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی ئەڵمانیا کرا کە هەڵوێستی جدی بنوێنن دژ بەپێشلکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی کوردانی ڕۆژئاوا و باشور، لەئێستادا لەزۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا هاوڵاتیانی کورد دژ بەدەستدرێژییەکانی تورکیا خۆپیشاندان دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×