کەلار؛ تەقە لە دوکاندارێک کراو گیانی لەدەستدا
  2020-06-30       913       

پۆلیسی گەرمیان کوژرانی کەسێکی بەفیشەک لەنێو بازاڕی شاری کەلار ڕاگەیاند،

ئاوێنە - ئەیاد محەمەد: وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان موقه‌دەم عه‌لی جه‌مال قه‌دوری ڕایگەیاند: " نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێ شەممە) لەناو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دوو کەسەوە تەقە لە دوکاندارێک کرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دوە".

وتیشی: "ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی (هەردی جەمال قادر ) لەدایکبووی 1991ەکە".

وتەبێژی پۆڵیسی گەرمیان راشیگه‌یاند:" لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێ کردوە".

بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە ئەو کوڕەی گیانی لەدەست داوە پیشەی کاسپ بوە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار خەریکی کاری خەیاتی بوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×