2020-07-03   2074     
ئومێد خۆشناو
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو حزبه‌کان به‌رپرسیاریه‌تی موچه‌ی هه‌مو ئه‌و کادیرانه بگرنه ئه‌ستۆ که موچه‌یان ده‌بڕێ‌و کادیری حزبن‌و ده‌وامیان له‌حزبه‌و موچه‌یان له‌حکومه‌ته.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشتری بڵاوده‌كاته‌وه كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردو ئه‌و كادرانه‌ی یارتی‌و حزبه‌كانی تر به‌هۆی یاسای چاكسازییه‌وه موچه‌یان ده‌بڕێت پێویسته حزبه‌كانیان موچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، نه‌ک ته‌نیا پارتی پێویسته هه‌موو حزبه‌کان به‌رپرسیاریه‌تی مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و کادیرانه بگرنه ئه‌ستۆ که مووچه‌یان ده‌بڕێ و کادیری حزبن و ده‌وامیان له حزبه‌و مووچه‌یان له‌حکومه‌ته.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
له‌کاتی به‌رنامه‌ی ڕوداوی ئه‌مڕۆی ته‌له‌فزیۆنی ڕوداو، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایه پارتی ئاماده‌یه مووچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ببڕدرێ که کادیری حزبن و به‌ناحه‌ق مووچه یان خانه‌نشینی له داهاتی گشتی وه‌رده‌گرن؟.
منیش گۆتم، به‌ڵێ ئاماده‌یه‌و شانازی به خاوه‌نداریه‌تی یاسایی چاکسازی ده‌کات و پارتی و فراکسیۆنه‌که‌ی پشتیوانی گه‌وره‌ی ده‌رچوونی یاساکه‌بوون و چاودێری جێبه‌جێ بوونی ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دین یاساکه وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێ.
هه‌روه‌ها گۆتم نه‌ک ته‌نیا پارتی پێویسته هه‌موو حزبه‌کان به‌رپرسیاریه‌تی مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و کادیرانه بگرنه ئه‌ستۆ که مووچه‌یان ده‌بڕێ و کادیری حزبن و ده‌وامیان له حزبه‌و مووچه‌یان له‌حکومه‌ته.
که‌چی به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌میشهNRT قسه‌که‌ی منی شێواندووه.
یه‌ک: من هیچ لێدوانێکم بۆ NRT نه‌داوه‌و ناشیده‌م!.
دوو: NRT هه‌رچی بکات ناتوانێ له ماهیه‌ت و ئامانجی یاساکه که‌مبکاته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆر به‌داخه‌وه جگه له NRT چه‌ند کادیرێکی حزبه‌کانیش بۆ چه‌ند لایکێک قسه‌ی نه‌شیاو ده‌نوسن و گوایه من کفرم گۆتیه، به‌شێک له‌وانه ده‌ناسم و خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی یاساکه‌ن، هه‌ڤاڵ گیان من ئه‌و قسه‌یه‌م له په‌رۆشی بۆ ئێوه بووه، ئه‌گه‌رنا خودای ده‌کرد نه‌ک مووچه‌که‌ت ببڕێ، زیندانیشت بکه‌ن به‌من چی؟.
بۆیه من پێموایه ئامانجی یاساکه زۆر پیرۆزه‌و هه‌نگاوێکه له چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری، سه‌دان کادیری زۆربه‌ی حزبه‌کان ده‌ناسم به‌بێ داوا‌و ئاگایی خۆیان خانه‌نشینکراون و کادیری چالاک و خۆته‌رخانکراوی کاری حزبین، باشه ئه‌گه‌ر حزب به‌رپرسیاریه‌تی مووچه‌و ژیانیان نه‌کات، ئه‌وان پاش ٢٠ ساڵ چی بکه‌ن و بچنه‌وه ماڵ؟.
بۆیه من هیچ ئامانجێکم نیه‌و نه‌خۆم و نه‌که‌سی نزیک به‌خۆم له‌و بابه‌ته نه‌گڵاوه، تاکه ئامانجی من سه‌رخستنی باش جێبه‌جێ بوونی یاساکه‌و چاکسازی گشتی هه‌موو بواره‌کان و پشتیوانی هه‌نگاوه باشه‌کانی حکومه‌ت و چاودێری کاره‌کانی حکومه‌ت و به‌دواداچوونیه‌تی.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم نه بوختانه‌کانی NRT و نه گۆتنی فیسبووکچیه‌کان ساردمان ناکاته‌وه....
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پ، د، ک