لێكۆڵەرێكی ئەمریكی داوا ده‌اكات په‌كه‌كه‌، لە لیستی گروپە تیرۆرستییەکان دەربکرێت
  2020-07-08       1043       
مایکڵ رۆبن، نوسەر و لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای ئینتەرپرایز لەمیانەی شایەتیدانێکدا لە بەردەم لیژنەی ئازادی ئاینەکان پێشنیازیکرد، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەلیستی گروپە تیرۆرستییەکانی ئەمریکا دەربکرێت، دەشڵێت، پۆلێنکردنی تیرۆرستی زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە نەک پەکەکە.

ئاوێنه‌: مایکڵ رۆبن، نوسەر و لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای ئینتەر پرایز و بەرپرسی پێشوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاند، "دەرکردنی پەکەکە لە لیستی گروپە تیرۆرستییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، کاریگەری گەورەی دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەی دۆسییەی سوریاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە واشنتن جارێکی دیکە پێداچونەوە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە "کۆن و ناواقعییە" بکات کە پەکەکەی پێی پۆلێن کردوە.

مایکڵ رۆبن باسی لەوەشکردوە، پۆلێنکردنی حەماس لە غەززە و داعش لە عێراق و سوریا بە گروپی تیرۆرستی شایستەیە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی کە تورکیا دەیداتە پاڵ پەکەکە بەوەی داعش هاوبەشی پەکەکەیە ناڕەوایە، پارتی کرێکارانی کوردستان تا ئێستا کارێکیان ئەنجامنەداوە کە ئەمریکییەکان پێی شەرمەزاربن.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو کەسانەی کە پەکەکە بەئامانجیان دەگرێت لەیاسا دەرچوەکان و تیرۆرستانن، ئەو کەسانەن کە ویلایەتە یەکگرتوەکانیش بە دوژمنی خۆی ناویان دەبات.

ئەو لێکۆڵەرەوە ئەمریکییە رونیشیکردەوە، "تورکیا لە رابردودا چەندین زانیاری هەواڵگری ناڕاست و دەستکاریکراوی تا دورترین ئاست لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان داوە بە ئەمریکا، لە ئێستادا دەبێت پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بکەین و بشپرسین ئایا بەڕاستی تورکیا هاوپەیمانی ناتۆیە؟".

روبین دەشڵێت، "تورکیا دەوڵەتێکی پاڵپشتیکارە لە تیرۆر، پۆلێنکردنی تورکیا لە ریزی تیرۆرستان لە تورکیا زیاتر دەوەشێتەوە، نەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، هێزەکانی تورکیا چوبێتنە هەر ناوچەیەکەوە ئەو شوێنە بوە بە پەناگەی تیرۆرستان، تاوانی پاکتاوی رەگەزیتێدا ئەنجامدراوە".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×