وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هاشمی بۆ عێراقێكی خاوەن سەروەری تێدەكۆشا
  2020-07-09       426       

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کوشتنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و سەربازیی عێراقی بە تووندی مەحكوم دەكەین.
 
ئاوێنه‌: مایك پۆمپێیۆ وتیشی، “ئەو بە شێوەیەكی دڕندانە لەبەردەم ماڵەكەی كوژرا و دووپاتی كردەوە، هاشمی بۆ عێراقێكی خاوەن سەروەری تێدەكۆشا و زایەڵەی هیوابەخشی عێراقییەكان بوو”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاشكرایە بەر لە کوشتنی هاشمی گرووپەکانی گرێدراوی ئێران هەڕەشەیان لێكردبوو.

وەزیرێ دەرەوەی ئەمەریكا هاشمیی بە رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و دەنگی هیوای خەڵکی عێراق ناوبرد و داوای لە حکومەتی عێراقی کرد هەرچی زووە بکوژەکانی هاشمی بدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×