هەڤاڵ ئەبوبەكر سپاسی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ده‌كات بۆ دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری
  2020-07-11       540       

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

ئاوێنه‌: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان 146 كیلۆمەترە و پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. حكومەتی ھەرێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كردووە. لە قۆناغی یەکەم 32  کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت. هەروەها، شەقامەکە لە 7 یەکتربڕ پێکهاتووە، کە چواریان گەورەن و سێ دیكەیان بچووکن، هەروەها هەشت پردی پەڕینەوە لەخۆدەگرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×