کەرکوک.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٢ كەسی دیكەی تووشی کۆرۆنا بوون
  2020-07-11       204       

تەندروستیی كەركوك رایگەیاند، لە ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، ١٥٢ كەسی دیكەی لە كەركووك تووشی کۆرۆنا بوون و شەش كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە بڵاوكراوەتەوە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، دوو هەزار و ١٠٩ كەس لەو ژمارەیەش ١٠٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٣٦ كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی هەزار و ٦٦ یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا ٧٢ هەزار و ٤٦٠ كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٩٦٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ هەزار و ٣٨٠ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×