2020-07-13   413     
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، بەشێوەیەک له‌ناوشار، گه‌ڕه‌كه‌كان، له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان بڵاوبوەتەوە.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، “دۆخی ته‌ندروستی پارێزگاکە مه‌ترسیداره، چونکە ژماره‌ی ڤایۆسەکە زۆر بووه به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه له‌ناو شار ،گه‌ڕه‌كه‌كان، له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان كه ده‌توانیین بڵێین بڵاوبوونه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و ئامارانەی لە بەردەستدان زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت، لەماوەی رابردوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ئەوە بوو ژمارەی توشبووان بەروە کەمبوون بروات بەڵام هەڵکشانی زیاتری بە خۆیەوە بینی.
دەشڵێت، “ئەگەر رێژەیەکی زۆر پشکنینی کۆرۆنا لە شاری هەولێر ئەنجامبدەن ژمارەی توشبووان زۆر لەوە زیاترە کە دەردەکەوێت، بۆیە ئەگەر خراپی بار‌و گوزەرانی ژیانی هاوڵاتیان نەبێت، باشترین بژاردە قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە”.
ئەو لێدوانەی جێگری پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتۆتە (دوو هەزار و ٣٧٣) توشبوو.