ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 238 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-15       1049       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 238 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 18 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 78  توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 85 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 238 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 73 هەولێر، 64 سلێمانی، 45 گەرمیان، 34 راپەڕین، 9 دهۆك، 13 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 78 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 44 هەولێر، 16 گەرمیان، 8 دهۆك، 10 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 6 هەولێر، 11 سلێمانی، 1 راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 10 هەزارو 114 توشبو: 2556 هەولێر، 6928 سلێمانی، 307 دهۆك، 323 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە پێنج هەزارو 482 كەس: 1757 هەولێر، 3338 سلێمانی، 216 دهۆك، 171 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 262 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 738 هەولێر، 3287 سلێمانی، 91 دهۆك، 146 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 370 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 61 هەولێر، 303 سلێمانی، 6 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×