2020-07-16   2003     
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات عێراق لەهەموو ڕوویەكەوە دەیەوێت چڕنوكمان لێ بگرێت، لەبەرئەوە پێویستە كورد یەكگرتوو بێت، بۆئەوەی زیان نەكات، ئەو دەڵێت "ئاگاداری ڕێكەوتنەكەی نێوان سوپای عێراق و دژە تیرۆر نەبوم''.
ئاوێنه: مستەفا چاوڕەش، به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا-ی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێزه‌كانی عیراق و دژه‌تیرۆر بەده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاند "ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه ئه‌نجامدرا دیاره ڕێكه‌وتنێك كرابو له عێراقدا من خۆم 100% ئاگادار نه‌بوم دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئۆپراسیۆنه كرا دژه‌تیرۆر له‌گه‌ڵ عێراقدا شه‌و و ڕۆژێكی پێچ‌و ، ڕێكه‌وتنێكیان كرد، "جه‌وله‌یه‌كی" باش بو، شتێكی خراپ نه‌بوه ئه‌و براده‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداربون به ئیشه‌كه دوایی هاتنه‌وه بۆ منیان باس كرد شتێكی باشیان كردبو ئه‌و ناوچانه‌یان دیاری كردبو كه ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردبو."
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شی وت" ئێمه كه له عێراق‌داین سه‌نگه‌رمان له‌یه‌ك نه‌گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو كێشانه‌ی كه هه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی كه كراوه، سێ چوار ڕۆژه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له دوزخورماتوه بیگره تاوه‌كو كوڵه‌جۆ و تاوه‌كو خانه‌قه‌ین كێشه‌مان بوه و هه‌بوه له‌گه‌ڵ عێراقدا. ئه‌وه ئێستا له كۆبونه‌وه‌دا بوم و كۆبونه‌وه‌كه هه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌تانه بو كه‌وا ئێمه چی بكه‌ین له‌م دۆخه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق؟ ئه‌و عێراقه‌ی كه ئێمه پشت و په‌نابوین و داعشمان شكاند وه هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی كه هه‌مان بون خستمانه خزمه‌تیه‌وه دژی داعش و ئه‌وانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه تائێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌ین كه ئێمه خۆمان به‌رنامه‌ی خۆمان دابنێین، وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانیین ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌مانه بیپارێزین له هێرشی داعش كه دزه نه‌كات بۆی وه له‌گه‌ڵ عێراقیشدا كێشه‌مان هه‌یه."
به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" چوار میحوه‌رمان هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه من لێپرسراوم له‌وێ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئێمه و ئه‌وان دانیشتون له‌باتی ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕه تفه‌نگ بكه‌ین ڕێكه‌وتنێكمان كردوه كه 11 كیلۆمه‌تر له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا بێت ، لێپرسراوی میحوه‌ره‌كان ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كردوه، پێشتر بۆشایی بو ئێمه ده‌چینه پێشتره‌وه شتێكمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌نگه‌رگرتنه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له‌وێ ڕایانگرین وه شتێكمان كردوه ئه‌وان ڕێكه‌وتنێكیان كردوه كه هێشتا ماوه كه له‌سه‌ركردایه‌تی و له وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت چونكه ئه‌مه شتی میلله‌تێكه هی ئێمه نییه، ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی كه عێراقیش هه‌یه‌تی له‌م كاته هیچ پێویست ناكات ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعشه ئه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی لای خۆیانه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێمه‌ی لێین نه‌مانهێشتوه ئه‌وان بێنه پێشه‌وه، ئینجا هه‌ر مه‌به‌ستێكیان بێت ئه‌وان خۆیان له خوێنیاندایه كه چۆن كه‌س چاوی به ئازادی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه به ده‌ستیشمانه‌وه ماوه چاویشیان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت،جا له‌به‌ر ئه‌وه هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێمه پشتیوانیمان له‌و دانیشتنه كردوه."
دوێنێ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی عیراق هاتون بۆی زیاتر له‌ژێر لێپرسراوێتی هێزه‌كانی 70 دان كه هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه،عێراقیش به‌بیانوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت هێز له‌و ناوچانه جێگیر بكه‌ن وه ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر براده‌رانی سلێمانی."
له‌وه‌ڵامدا مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا ده‌ڵێت" فه‌رمو با ئه‌و بریكاری وه‌زاره‌ته و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه له‌وێیه بابێن پێویستی جه‌بهه‌كانمان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌و كه‌موكوڕیه‌ی كه‌هه‌یه بۆمان جێبه‌جێبكه‌ن ئێمه یه‌كێك له كێشه‌كانمان ئێستا كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین شوێنمان نییه حه‌زناكه‌م خاڵی لاواز باس بكه‌م به‌ڵام ئه‌وان گلله‌یی له‌وه نه‌كه‌ن، ڕۆژێك له ڕۆژان خۆیان هاتن چاوێكیان به‌و شوێنانه بكه‌وێت و بزانن كه‌مو كورتیه‌كان چییه؟ كه شه‌ڕ-یش بێت ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئێمه بكه‌وێت ئیمكانیه‌ت و پێویستیه‌كان مه‌فروزه هه‌مو له وه‌زاره‌ته‌وه جێبه‌جێبكرێت."
هه‌ر له‌درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌دا مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شی وت " قه‌رزمان كردوه تا ئێستا قه‌رزه‌كانیشیان نه‌داوه‌ته‌وه منیش مه‌جبورم ئه‌و قسانه بكه‌م ئێستا كولیه‌ی عه‌سكه‌ری وتویانه بیناكه دروست بكه‌ن 370 ملیۆنه، دروستمان كردوه ئه‌ی كوا پاره‌كه بۆ نه‌نێردرا؟ له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌مومان لێپرسراوین بریكاری وه‌زیر من و وه‌زیر و سه‌رۆكایه‌تی هه‌مومان لێپرسراوین له‌م وڵاته باقسه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین چونكه ئێمه كێشه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بو كه چۆن بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ین، من له كۆبونه‌وه‌كان داوام كرد بۆ ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه ئێستا هاتۆته‌پێش، پێویستی به‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دابنیشن و كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌مومانه خۆ ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر خانه‌قین بو مانای وایه مه‌ترسی له‌سه‌ر زاخۆیه . ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆرمۆر مه‌ركه‌زی غازی هه‌مو عێراق وكوردستانه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چۆن هێز بنێرن جێگه‌مان نییه بۆی پێویستیه‌كانی جێبه‌جێنه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌مومان لێپرسراوین نه‌كه‌وینه ئه‌وه‌ی موزایه‌ده له‌سه‌ر یه‌كتری بكه‌ین من خۆم به لێپرسراو ده‌زانم به‌رامبه‌ر قه‌تره‌یه‌ك خوێنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕێژرێ، به‌ڵام تۆ ناكرێت به‌م گه‌رمایه و به‌م دۆخه پێویستی هێزه‌كه‌ت جێبه‌جێنه‌كه‌یت و ئه‌گه‌ر شتێكیش كرا گلله‌یی له‌یه‌كتری بكه‌ین باواز له‌گلله‌یی بهێنیین ئه‌وه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه من و هه‌مومان له‌م وڵاته لێپرسراوین. "
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: عێراق دۆستمان نییه ئه‌و عێراقه‌ی كه ده‌یبینین بۆی بكرێت ئێستا هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی له 2003 و سه‌رده‌می سه‌ددام -دا بو ئێمه و ئه‌وشوێنانه بگرن ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه منیش ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م هه‌ردوكمان وه‌كو یه‌ك لێپرسراوین ده‌بێت بێن دابنیشین كه‌موكوڕیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه پڕبكه‌ینه‌وه، ڕێگه نه‌ده‌ین داعش و عێراقیش بێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌مانه ئه‌وه بۆچونی منه."
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندبو" ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئاگادار نیه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردوه، ده‌شڵێت،وه‌زیری پێشمه‌رگه كاره‌كه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی پێ خۆش نه‌بو، ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردویانه"
به‌ڵام له‌وه‌ڵامدا مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌وه من نازانم ئاگاداری‌یان كردۆته‌وه یان نا به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه شتی پێویست دێته پێشه‌وه ڕه‌نگه به‌و په‌له‌په‌له نه‌كرێت من به‌رگری له شتێك ناكه‌م كه ئاگام لێی نه‌بێت به‌ڵام پێویسته بۆ داهاتو هه‌ر لایه‌نێكمان كه هه‌ر شتێك ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بێت یاخود ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن بێت، ڕێكه‌وتنی سیاسی بێت هه‌مو لایه‌كمان به وه‌زاره‌ت و به ئێمه و ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئاگادار بێت بۆ كۆتا كه‌س ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كرابێت ده‌بێت دابنیشین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین و ئه‌وه پێویسته بۆ داهاتو دابنیشین و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخانه بكه‌ین. "
"20ی مانگ كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له وه‌زاره‌ت لای خۆیان ده‌فه‌رمو چیان پێ باشه بیكه‌ن پێنج جار وه‌فدی وه‌زاره‌ت، هێزی پێشمه‌رگه چۆته به‌غداد ده‌یان جار له‌سه‌ر هه‌مو شتێك ڕێكده‌كه‌وین و تا ئێستا هیچی جێبه‌جێنه‌كراوه، ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات عێراق 20 مانگ دێنه‌وه بۆ ته‌واو كردنی ده فه‌رمو "ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز " داعش لای ئێمه نییه له پشتی خۆیانه‌وه‌یه با بێن ده جار ڕێكه‌وتن كراوه كه هاوكاری بكه‌ین و نایه‌نه پێشه‌وه ، ئه‌وان دانیپێدانانێن ناكۆكی ناو هێزی كوردی وای كردوه كه ئه‌وان (عیراق) ئێستا سود له‌و دۆخه وه‌ربگرن. "مسته‌فا چاوڕه‌ش وایوت "
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری پێكدادانی ئه‌و هێزانه‌ی عیراق كه‌هاتونه‌ته ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش وتی " ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان نیازی شه‌ڕمان نییه له‌گه‌ڵ عێراق، عێراقیشمان به هی خۆمان زانیوه ئێمه به‌شێكین له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌ی كه بڕیاریداوه له ده‌ستوری عێراقیدا به‌ڵام عه‌قڵه‌یه‌تی ئه‌مانه‌ی كه ئێستا له‌وێن و حه‌شدی شه‌عبی كه په‌نجا قیاده و به‌زمی هه‌یه ئینجا ئه‌وه عێراقه و هه‌ر ئه‌فسه‌رێك به كه‌یفی خۆیه‌تی، ئێمه هیچ كێشه‌مان نییه و ڕۆژێك له ڕۆژان به ته‌مانیین هیچ پێكدادان بكه‌ین به‌ڵام بێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان وه‌ڵا هه‌مو خۆمان به كوشت ده‌ده‌ین چونكه كه ئێمه قوربانیماندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانیدا ، به‌خوا ئه‌و هێزانه كه‌سیان نه‌بون، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان بون له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان ، هێزیان نه‌بو."
به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا-ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" كه داعش-یش شكا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شكاندی كه عێراق ڕوخا ئێمه به‌رگریمان له عێراق و له‌به‌غداد كرد لیوایه‌كمان هه‌بو، ئه‌نوه‌ر دۆڵانی ئامر لیوا بو له به‌غداد ئێمه به‌رگریمان له‌وان كرد جا ئێستا كه تۆزێك به‌هێز بون ناكۆكیه‌كانی ناو ئێمه‌ش خوا عه‌قڵی هه‌مویان بگرێت وایكردوه كه ئه‌وانه ئێستا سود له‌وه ده‌بینن ئه‌گینا ئه‌وانه (عیراق) ئه‌و هێزه نیین ئه‌و قوربانییه‌ی ئێمه داومانه ئێمه په‌نجا ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئازادی و بۆ دیموكراتی بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ئازاد بێت، ئه‌وه‌شمان پێڕه‌وا نابینن له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین توشی كێشه نه‌بین له‌گه‌ڵ عێراق."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وه‌ك مه‌ترسی پیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌و هێزانه‌ی عیراق له‌و ناوچانه ده‌مێننه‌وه و جێگیر ده‌بن، مسته‌فا چاوڕه‌ش-یش هه‌مان بۆچونی هه‌یه و ده‌ڵێت" به‌ڵێ مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نییه بۆ به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاوین؟ بۆچی دێن نه‌خشه دابه‌ش ده‌كه‌ن ئێمه به‌شێكین له‌و عێراقه؟ سه‌رۆك كۆمارمان هه‌یه62 په‌رله‌مانتارمان هه‌یه چه‌ند وه‌زیرمان هه‌یه ناكرێت ئه‌وان له‌وێ بن و ئه‌مان لێره بێن په‌لامارمان بده‌ن."
مسته‌فا چاوڕه‌ش ته‌ئكیدیكرده‌وه" به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گینا ئیشیان چییه لێره، زیان-مان بۆیان نه‌بوه وڵاتمان بۆ پاراستون داعش-مان بۆ شكاندون كه داعش هات موسڵ-ی داگیركرد چوار فرقه‌ی سوپای عێراق و دو لیوای سوات-یان كشانه‌وه و شكان، ئێمه داعشمان شكاند پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له زاخۆ وه بیگره هه‌تاوه‌كو گوێر خۆ 1800 شه‌هیدمان به گاڵته نه‌داوه، 10 هه‌زار بریندارمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان عه‌قڵیه‌ته‌كه‌یان وه‌هایه واده‌زانن كه‌تۆزێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، دۆخی ئابوری وڵاتی ئێمه‌ش وایكردوه كه ئێستاكه له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت "چڕنوقت" لێ‌بگرن له‌به‌ر ئه‌وه پێش هه‌مو شتێك تاكورد یه‌كگرتو نه‌بێت ڕه‌نگه ئێمه زیانی تێدابكه‌ین ئومێد ده‌كه‌م عێراقیش بێته‌سه‌ر خه‌ت و ، سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه كازمی بێته پێشه‌وه و ڕێگه بگرێت چونكه ئه‌و سه‌رۆكی هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كانه ڕێگه‌نه‌دات ئێمه پشتیوانیمان لێكردوه هه‌مو هێزی كوردی بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیرانێكی باش نه‌ك هه‌ر كه‌سه بێت به كه‌یفی خۆی "عه‌نته‌ریات به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا بكات."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئه‌و هێزانه‌ی عیراق به‌ئێمه‌یان نه‌وتوه بڕۆن ئێمه دێن ده‌ڵێن وا ئێمه دێن و واپێویست ده‌كات و داعش له‌وێیە و مه‌ترسی هه‌یه. جاخۆپێمان بڵێن بڕۆن قبوڵی ناكه‌ینتا بۆمان بكرێت و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت له هیچ هێزێكی قبوڵ ناكه‌ین به‌كه‌یفی خۆیان له كوردستان ته‌راتێن بكه‌ن ده‌توانرێت ڕێكه‌وتنیش بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت، ئه‌گه‌ر شتێكی مه‌حه‌لی بو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت به‌گوێره‌ی مه‌جال و ده‌سه‌ڵاتی خۆی."
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وتبو" دژه‌تیرۆری سلێمانی هه‌ماهه‌نگ و به‌شدارن له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆر ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئاگادار نیه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردوه."
مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌شڵێت" دژه تیرۆر له‌گه‌ڵیان نه‌بوه، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان كردوه بۆ دژی داعش بوه خۆنه‌چون له‌گه‌ڵیانه دژی ئێمه‌بن دژه تیرۆر هێزێكه شه‌ڕكه‌ره، هێزێكی باشه هێزێكه له جه‌بهه‌كاندا دیار بوه با به‌دوای خاڵی لاوازی یه‌كتردانه‌گه‌ڕێن جاری واهه‌یه حاڵه‌تێكه تۆ ده‌ستت ناگاته كه‌س ده‌چیت ئۆپراسیۆنێك ده‌كه‌یت ئه‌وانیش كه ئه‌وه‌یان كردوه خۆ دنیا نه‌ڕوخاوه، ئۆمێد ده‌كه‌م بۆ داهاتو هه‌رشتێك كرا ئه‌گه‌ر دژه تیرۆریش كردی هه‌مو لایه‌ك ئاگاداربن چونكه ئێمه هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه جوانیین به‌یه‌كه‌وه شتین، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه نه‌كه‌ن به خاڵێك و وابزانن دنیا ڕوخاوه."