ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان ١٤ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
  2020-07-18       619       

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا بەرەو زیادبون چوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 14 ملیۆن و 194 هەزار کەس.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە ١٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ١٤٧ کەس، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٢٧٥ توشبو چاکبونەتەوە و ٥٩٩ هەزار و ٤١٦ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  سێ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار و ١٢ توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  ملیۆنێک و ٧٤١ هەزار و ٢٣٣ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤٢ هەزار و ٦٤ کەس بەرزبوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×