رووسیا و بەریتانیا چارەسەری کۆرۆنایان دۆزیەوە و لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاودەبێتەوە
  2020-07-18       1044       

کۆمپانیای R-Pharmی روسی رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای AstraZenecaی بریتانی رێککەوتنێکی ئەنجامداوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە زانکۆی ئۆکسفۆرد ڤاکسینەکەی دۆزیوەتەوە و لە داهاتویەکی نزیکدا بۆ دەیان دەوڵەتی جیهان هەناردە دەکرێت.

ئەلێکسی ریبیک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای R-Pharmی روسی بە کەناڵی روسیا-٢٤ی راگەیاندوە، بە گوێرەی رێککەوتنێک بەم زوانە ڤاکسینی کۆرۆنا کە دەرمانێکە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد دۆزراوەتەوە و گەشەی پێدراوە، بۆ ٣٠ تا ٥٠ دەوڵەتی جیهان بەرهەم دەهێنرێتەوە و کە ئەوانیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و وڵاتانی ئەوروپاشی تێدایە، ئەوە جگە لەوەی بۆ ناوخۆی رووسیا بەکاردەهێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا بەکارهێنانی ئەزمونی دەرمانەکە بۆ زانینی کاریگەری و پاراستنی تەندروستی بەشەکانی دیکەی جەستەی توشبوان دەستیپێکردوە، چارەسەرەکە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد گەشەپێدراوە و کۆمپانیای AstraZenecaی بریتانی سەرپەرشتی بەکارهێنانی ئەزمونی دەرمانەکە دەکات.

ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای AstraZenecaی بریتانی بەرهەمی هێناوە لە ئیستادا لە وڵاتی بڕازیل گەیشتوەتە قۆناغی سێیەمی ئەزمونی و تاقیکردنەوەی کاریگەری چارەسەرەکە لەسەر توشبوان، ئەگەر  ڤاکسینەکە کاریگەری باشی هەبێت، پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی فراوان مانگی ئەیلول دەست بە بەرهەمهێنانی بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×