ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان ١٥ ملیۆنی تێپەڕاند
  2020-07-22       375       
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، ١٥ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٧٢١ کەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: بەپێی دواین داتا و ئامارەکان، ژمارەی ئەوە کەسانەی لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە لە جیهاندا، نۆ ملیۆن و ١١٦ هەزار و ٢٤٢ کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات ٦١٩ هەزار و ٥٩٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تۆمارکردنی چوار ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٥٦٩ توشبوو و ١٤٤ هەزار و ٩٥٣ گیانلەدەستدان، لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین توشبوویان تۆمارکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×