2020-07-27   543     
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٢٦ هه‌زار و ١٠٠ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٦١٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنە: وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٢٦ هه‌زار و ١٠٠ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٦١٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، “نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا”ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٠ هەزار و ١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، ٩٢٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و دە نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، چوار مليۆن و ٥٧٢ هەزار و ٦٨٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٢٦ هەزار و ١٠٠ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٦١٣ حاڵه‌ت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٢٤٩ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٨٧ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ٢٠٩ هەزار و ٤٨٧ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: “ژماره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كان تووشبوون له تێكڕای رۆژانى رابردوودایه. جياوازیى نێوان ژمارەى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و لەگەڵ ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون لە ژمارەكانى دوێنى نزيكە. بەهۆى ئەوەى ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ، نەخۆشەكان.