2020-07-30   1645     
میسر بەمەبەستی شەڕکردن لە ریزەکانی رژێمی ئەسەددا، هێزی سەربازی رەوانەی سووریا کرد.
ئاوێنە: میسر به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه‌ی ١٥٠ سه‌ربازی ره‌وانه‌ی باکووری سووریا كردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و گروپه‌كانی سه‌ربه ئێران له هێڵی به‌رگری گونده‌واری باشووری ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب، جێگیر كراون.
نزیكه‌ی ١٥٠ سه‌رباز له میسره‌وه هاتوون و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حه‌ما كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدایه له فڕۆكه دابه‌زیوون و ئه‌و ژماره سه‌ربازه كه له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران به هه‌ماهه‌نگی له جموجۆڵدان كراونه‌ته دوو گرووپ و به‌شێكیان له ناوچه‌ی خان عه‌سه‌ل له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی سه‌راقیب باشووری ئیدلب جێگیر كراون.
سه‌ربازه‌كان چه‌كی سووكیان پێیه و له هێڵی به‌رگری ئه‌م ناوچانه جێگیر كراون.