2020-08-05   308     
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، بڕیانداوه سه‌رجه‌م نۆرینگه و پزیشكان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بكرێنه‌وه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك بڕیاریدا سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كانی پزیشكان و نۆرینگه‌ی ددان و تاقیگه‌كان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، 475 توشبوی كۆرۆنا له دهۆك تۆماركراوه، له‌نێویاندا شه‌ش مردن هه‌یه، 476 كه‌سیشیان چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.