گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت
  2020-08-05       953       

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و بەکارهاتودا دەکات، چەند رێنماییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیانی ژمارە (45)ی ساڵی (2020)، کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکەمەتی هەرێمی لەسەرە، تێیدا هاتوە پێویستە هەمو ئۆتۆمبێلێک دو ئێرباگ و سیستمی (ئەی بی ئێس)ی هەبێت، بۆ پاسیش لە (14) نەفەر کەمتر دەبێت لانیکەم دو ئێرباگی هەبێت، بەڵام ئەگەر لە (14) نەفەر زیاتر بو، مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

لە رێنماییە نوێیەکاندا هاتوە؛ ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە (40) ساڵ بەسەر دروستبونی تێپەڕبوبێت، دوای تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت هەروەها، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی درعیش تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدایە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلی کارەبا یان هەجین بە رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت، ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵ مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوش، مەرجە "کلین تایتڵ" بێت، ژێر ئاو کەوتو، سوتاو، بڕاوە نەبێت، تۆکمەیی دەرگاو بان و بەدەنی پێشەوەو پشتەوەی لێدراو نەبێت و ئێرباگیان کاربکا.

یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە، ئۆتۆمبێل دەبێت لە (100) کیلۆمەتر زیاتر نەرۆشتبێت، کاتێک دەگاتە دەروازە سنورییەکان و بە (کیلۆمەتر سفر) ئەژماردەکرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×