ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە شوێنی تەقینەوەکەی بەیروت
  2020-08-06       362       

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆک كۆماری فەڕەنسا بە ئامانجی نیشاندانی پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ لوبنان، گەیشتە بەیروت.

ئاوێنه‌: میدیا عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە كە ئیمانوێل ماكرۆن گەیشتووەتە بەیروت و لەلایەن هاوتا لوبنانییەكەی، میشێل عەون پێشوازی لێ كراوە.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆک كۆماری فەڕەنسا لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەیروت تویتێكی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی “لوبنان بەتەنها نییە”.

ئەم سەردانەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆک كۆماری فەڕەنسا بۆ لوبنان دوای ئەو تەقینەوە بەهێزە دێت كە ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە بەندەری بەیروت رووی دا و بەهۆیەوە تا ئێستا، ١٣٥ كەس كوژراون و پێنج هەزاری دیكەیش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×