وەزارەتی تەندروستی ھەرێم: ٥٠٨ تووشبووی نوێ تۆمار کران
  2020-08-10       659       
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٥٠٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئاوێنە: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ٥٠٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.

دەقی راگەیەندراو و ئامارەکەی تەندروستی بەم جۆرەیە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٦)

1. کەرەنتین: (٥٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٢١٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٠٢ دهۆك).

2. پشکنین: (٣٠٣٥ پشکنینی نوێ)
(١٦٠٨ هەولێر)، (٤٠١ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان، ٤٣١ ڕاپەڕین)، (٣٨٥ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٠٨ تووشبووی نوێ)
(٢٧٨ هەولێر)
(٩٧ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٦٢ ڕاپەڕین)
(٣٢ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (١٦٦ چاکبوون)
(١٠١ هەولێر)
(٣٢ گەرمیان)
(٢٣ دهۆك)
(١٠ هەلەبجە)

5. مردن: (١٧ مردن)
(١٣ هەولێر)
(٢ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(١ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٦٠٢ هاوڵاتی (٢١٣٩٠ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٩٢١٧ (٩٦٠٨٦ هەولێر، ٧١٢٦٣ سلێمانی، ٥٩٦٩٦ دهۆك، ٢١٧٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٥٤٧ (٦٤٨٣ هەولێر، ٩٢٧٣ سلێمانی، ١٢٣٦ دهۆك، ٥٥٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٠٩ (٣٦٩٨ هەولێر، ٥٦٥٢ سلێمانی، ٤٧٨ دهۆك، ٤٨١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٥٨١ (٢٦٠٠ هەولێر، ٣١٦٧ سلێمانی، ٧٤٩ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)
مردن ٦٥٧ (١٨٥ هەولێر، ٤٥٤ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی ئاب ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×