ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەمزوانە بزووتنەوەیەکی سیاسی نوێ لەزاخۆوە تا گەرمیان دروستدەبێت
  2020-08-11       1693       
ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئەبوبەکر هەڵەدنی ده‌ڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێ لەهەرێمی کوردستان، پێکهاتەی بزوتنەوەکە کەسانی ئەکادیمی‌و چالاکانی سیاسی‌و ژمارەیەک کەسایەتین‌و جوگرافیای بزوتنەوە سیاسیەکەش لەزاخۆوە تا گەرمیان دەبێت.

ئاويَنة: ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئةندامى ثةرلةمانى كوردستان رايطةياندووة، لەئێستادا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان خۆ ڕێکخستن و جموجولی جددی هەیە بۆ سەرپێخستن و دروستکردنی بزوتنەوە سیاسیەکەو جوگرافیای بزوتنەوەکەش هەموو هەرێمی کوردستان دەبێت و کەسانی ئەکادیمی و چالاکانی سیاسی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی دەبن، که‌ پێشتر لە هێزەکانی تردا کاریان کردوەوە، ئێستا لە دۆخی ناوخۆیی حزبەکانیان و هەرێم بە گشتی ناڕازین و چەند سیاسییەکی دیاری کوردستانیش پشتیوانی بزوتنەوەکە دەکەن.

هەڵەدنی جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر ئەو بزوتنەوەیە خۆی ڕێکبخات دەتوانێت بۆ هەڵبژاردەنەکانی داهاتویی عێراق و هەرێم بەشداریی بکات و ببێتە جێی سەرنجی هاولاتیان.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×