لەلایەن هێزە ئەمینەكانی هەولێرەوە، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیركران
  2020-08-12       1100       

ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەرامبەر ڕاگرتنی ووتاری هەینی و بێباكی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرامبەر هاوڵاتیان، بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی لە هەولێر گردبونەوەو لەلایەن هێزە ئەمینەكانی هەولێرەوە، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیركران.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی لە هەولێر گردبونەوەو داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زووترین كات بڕیاری دەستپێكردنەوەی ووتاری هەینی بدەن و داواش دەكەن بە زووترین كات وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چاكسازی لە كەرتی تەندروستیدا بكەن و بژێ ژیانی هاوڵاتیان چاك بكەن و موچەی تەواو و لە كاتی خۆیدا دابەش بكەن.

یەكێك لە مامۆستایانی ئاینی لەو گردبونەوەیەدا وتی: ئەمڕۆ مامۆستایانی ئاینی كە جگە لە هێمنی و ئارامی هیچ شتێكی دیكە لەسیمایاندا نەبووە، گردبونەوەو بە داخەوە لە لایەن هێزێكی ئاسایشەوە هێرشكرایە سەر مامۆستایانی ئاینی و چەندین كەسێك دەستگیركراوەو ڕێگری لە گردبونەوەكەمان كراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×