بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت، قوتابییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكێكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.
ئاوێنه: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوبکرێتەوە و بەشی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان لە ماڵپەڕی وەزارەت کارا دەبێت.
11ی تەموزی ئەمساڵ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان بە بەشداری 144 ھەزار و 142 خوێندکار دەستیپێکرد، دوای زیاتر لە مانگێک و لە 5ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکان کۆتاییانهات.
لە تاقیکردنەوەکاندا 144 ھەزار و 142 خوێندکار بەشداریان کرد، کە 51 ھەزار و 453 لە پارێزگای ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە پارێزگای سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە پارێزگای دھۆك و دو ھەزار و 366 قوتابی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەشداربون.
کلیک لەم لینکە بکە (کە بڕیارە ئەمڕۆ کارابێت) بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان:
ئەزموونەکان