2020-08-16   606     
ئا: لوقمان غه‌فوور
برا بچووكه‌كه‌ی تره‌مپ (رۆبه‌رت تره‌مپ) له‌ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆرك، كۆچی دوایی كرد.
مردنی براكه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی دوێنێ 14ی ئاب، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی كرد. به‌پێی هه‌واڵه‌كانی نێو میدیای ئه‌مریكی له دوێنێ شه‌وه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی 15ی ئاب هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیای ئه‌مریكییدا بڵاوكرایه‌وه.
دوای ئەوەی تره‌مپ سەردانی کرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: "برایه‌كی باشم هه‌یه". وتیشی: "ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه". "ئێستا ئه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه، هیوادارم ئه‌و به‌ته‌واوی باش بێت، به‌ڵام به كاتێكی ئه‌سته‌نگدا تێده‌په‌ڕێت".
له‌مانگی حوزه‌یران، رۆبه‌رت تره‌مپ- 72 ساڵ، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و له یه‌كه‌ی چاودێری وردی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینای له نیویۆرك بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتر مایه‌وه، به‌ڵام دواتر دۆخی ته‌ندروستی به‌گشتی باش بوو تا ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دوایی كاتێك كاری به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی ده‌كرد ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ كه ئه‌ویش هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و كتێبه‌یه كه له‌لایه‌ن ماری كچی برایه‌وه به چاپده‌گه‌یه‌نرێت له ژێر ناوی (زۆر زیاتر و هه‌رگیز ته‌واونابێت).