پیاوێك ژنەكەی خۆی دەسوتێنێت
  2020-09-20       2199       
لەسنوری شاری ئرومیەی رۆژهەڵاتی كوردستان، پیاوێك ئاگر لەژنەكەی بەردەدات و دەیسوتێنێت، بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە گیانلەدەستدەدات.

ئاوێنە: دامەزاوەی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لەرۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردوەتەوە:" رۆژی شەممە لەراپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، ژنێك بەناوی مەریەمی ئەتمانی لەگوندی زەنگۆی سەربە قەزای سەڵماسی ئرومیە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سوتێنراوە".

رونیشكراوەتەوە:" دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی و 90% سوتانی جەستەی لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".

لەراپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە:" تاكو ئێستا هاوسەرەكەی دەستگیر نەكراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×