پۆلیسی هەولێر: سواڵکەرێک دەستگیركراوە لە سێ رۆژدا 13 ملیۆن دینارى کۆکردوەتەوە
  2020-09-21       1104       

پۆلیسى هەولێر ئەنجامى کارى شەش مانگى رابردوى بەڕێوەبەرایەتیەکەى بڵاوکردوەتەوەو ئاشكرایكرد كە لەمیانی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكاندا، سواڵکەرێک دەستگیركراوە كە لەماوەی سێ رۆژدا بڕى 13 ملیۆن دینارى کۆکردوەتەوە.

ئاوێنە: بەپێى داتاکەى پۆلیسى هەولێر، لە ماوەى  ئەم شەش مانگەدا (655) تۆمەتبار لە هەمو تاوانە جیاوازەکان دەستگیرکراون کە پێک دێن لە دزى و کوشتن و ساختەکارى و سپیکردنەوەى پارە و مادە هۆشبەرەکان.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کۆمەڵێک تۆمەتباریش دەستگیرکراون کە چەندین ساڵ بوە بڕیارى دەستگیرکردنى هەبوە و نەتوانراوە دەستگیر بکرێت.

باس لەوەشکراوە کە (751) سواڵکەر لە هەردو رەگەز دەستگیرکراون کە هەندێکیان خۆیان بە نەخۆش و کەمئەندام لەقەڵەمداوە بەمەبەستى راکێشانى سۆزى هاوڵاتیان و لەنێویشیاندا سواڵکەرێک دەستگیركراوە كە بەو شێوەیە لە سێ رۆژدا (13) ملیۆن دینارى کۆکردوەتەوە

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×