ئه‌مریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
  2020-09-26       546       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتۆن سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە كە كۆمەڵێك كەسایەتی و لایەن دەگرێتەوە، بە تۆمەتی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.

ئاوێنه‌: مایك پۆمپیۆ  وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتن سزا بەسەر چەند كەس و قەوارەیەكی ئێرانیدا سەپاندووە بە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە وڵاتەكەدا، وتیشی ئەمریكا ڕێگری لەوە دەكات ئێران توندوتیژییەكانی بۆ ناوچەكە بگوازێتەوە و هەر كات پێویست بكات وەڵامی دەدەنەوە.

مایك پۆمپیۆ  ڕایگەیاند، ئەو سزا نوێیانە ژمارەیەك بەرپرس و قەوارەی دیكە لە ئێران دەگرێتەوە، لەوانەش ئەو دادوەرەی بڕیاری لە سێدارەدانی دژی زۆرانباز ناڤید ئەفكاری دەركردووە، سزاكانی سەر سوپای پاسدارانیش توندتر دەكرێتەوە. ڕاشیگەیاند، ئەمریكا بە بڕی ٧٢٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری و پاڵپشتی گەلی سوریا دەكات كە بەهۆی جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون. وتیشی، هاوكارییەكان پەنابەرە سورییەكان لە كەمپەكانی (عێراق و ئوردن و لوبنان و توركیا) دەگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×