وەزارەتی رۆشنبیری: له‌مه‌ودوا ژمارەی سپاردنی کتێب بەشێوەی مەرکەزی دەدرێت
  2020-09-27       1259       

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا ژمارەی سپاردنی کتێب بەشێوەی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.

ئاوێنه‌: لەفەرمانێکی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە رێککەوتی ٢٤ی ئەم مانگەو واژۆی حەمە حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری‌ له‌سه‌ره‌، هاتووە، "پاڵپشت بەرێنمای ژمارە (٦) ساڵی (١٩٩٩)ی وەزارەتمان، کە تایبەتە بەپێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپکردنی کتێب، بێگومان پێدانی ژمارەی سپاردن ئەرکێکی گەورەو لێپرسراویەتی رۆشنبیریی ئەخلاقییە. بۆیە لەدوای دەرچوونی ئەم فەرمانە بەشێوەیەکی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویستە ئەم ئەرکە زۆر بە گرنگی و بایەخپێدانەوە جێبەجێبکرێت و تیایدا رەچاوی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان بکرێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان تێکنەدات".

هەر لەفەرمانە وەزارییەکەدا هاتووە، "بۆیە بڕیارماندا پێش پێدانی ژمارەی سپاردن، لەلایەن لیژنەیەیەکی شارەزای ئەو بوارەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوبراو پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکان بکرێت و دواتر ژمارەی سپاردنیان پێبدرێت و ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×