قوباد تاڵەبانی، كوڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق،
لەنامەیەكدا بۆ باوكی بە بۆنەی سێیەم ساڵیادی كۆچی دواییەوە، رایدەگەیەنێت:
كوردستان وەك سەردەمی تۆ نەماوە، بارودۆخ خراپەو گوزەرانی خەڵك باش نییە. بەڵێنیش
بە باوكی دەدات لەسەر رێبازەكەی ئەو بەردەوام بێت،"هەرچەندە لەلایەن خەڵکانێکی مافیائاساو
پیسخۆر و گەندەڵەوە رێگری زۆر دەخرێتە بەردەمم."
ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، لەنامەكەیدا كە لەڕێگەی هەژمارەكانی خۆی لە
فەیسبوك و ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە دەڵێت"باوکە گیان سڵاو...چەند رۆژێکە بیر لەوە دەکەمەوە هاتمە
خزمەتت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکەم! کوردستان وەک سەردەمی تۆ نەماوە؛ بارودۆخ
خراپە و گوزەرانی خەڵك باش نییە."
قوباد تاڵەبانی
وتوشیەتی"ئێستا کە سێ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی تۆدا تێپەڕدەبێت بەڵێنت پێ دەدەم
تا مردن لەسەر رێبازی تۆ بەردەوام دەبم. هەرچەندە لەلایەن خەڵکانێکی مافیا ئاسا و
پیسخۆر و گەندەڵەوە رێگری زۆر دەخرێتە بەردەمم، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە بە هەموو
توانامەوە هەوڵ دەدەم خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكەم."