مەكتەبی سیاسی
پارتی وەڵامی راگەیەندراوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی روداوەكانی 16ی
ئۆكتۆبەر دەداتەوەو دەڵێت"16ی ئۆكتۆبەر درێژه‌پێده‌ری رێبازه چه‌وته‌كه بو،
كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی ده‌دا له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌تی شه‌خسی."
ئاوێنە: دوێنێ
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیداوتبوی"16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی
هه‌ڵه‌و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی‌و ستراتیجی بو، كه له‌ڕیفراندۆمدا فۆرمه‌له
كرا."
ئەمڕۆ شەممە،
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی مەكتەبی سیاسی
یەكێتی داوەتەوەو دەڵێت" به‌ڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ره‌ڕای كاڵفامی، ده‌رئه‌نجامی
زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بو له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی
شه‌خسی و درێژه‌پێده‌ری رێبازه چه‌وته‌كه بو، كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی
ده‌دا له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌تی شه‌خسی."
دەقی راگەیەندراوەكەی
مەكتەبی سیاسی پارتی...
لەکاتێکدا کە رەوشی
ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژوار‌دا تێدەپەڕێت و، دژواری دۆخەکەش بەشێکی پەیوەندی
بە خیانەتکاری ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە ھەیە، خیانەتێک کە بەرھەمی رەنجی دەیان ساڵە
و خواست و بڕیاری گەلی کوردستانی بەبادا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە راگەیاندراوێکدا، لە جیاتی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی
شەھیدان بەگشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی بەرامبەر ئەو خیانەتە گەورەیەی کە تاقمێکی
ناکامڵی حزبەکەی لە کوردستانیان و خەباتی دەیان ساڵەی گەلەکەمانیان کرد، ھەرزە گۆیانە
کەوتوتە چەواشاکاری و تۆمەت بەخشینەوە بۆ پارتیمان و دەستبردن بۆ شێواندنی مێژوی روداوێکی
لە یادنەکراو!
لە وەڵامی ئەو تۆمەت
و چەواشەکاریانەدا دەڵێین: چه‌واشه‌كاری و درۆ په‌تیان كورته و، شێواندنی مێژو و
خاكفرۆشی و كۆڵوانه سوری به‌ر له‌شكر كاری له‌مێژینەی هه‌ندێكانه، ئه‌گه‌ر ته‌سلیمكردنی
كه‌ركوك به‌شێك بێت له ڕێبازی پیرۆز، ئەی ده‌بێ ڕێبازی نا پیرۆزتان چی بێ!؟...
16ی ئۆكتۆبه‌ر مێژوێكی
كۆن و نوسراو نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ڕوداوه خیانه‌تكارییه ته‌نیا سێ ساڵی
به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كاڵفامی له‌وه‌دایه، کە وابزانن خه‌ڵك زاكیره‌ی ئه‌وه‌نده
لاوازه و له بیریان چۆته‌وه، یا (گوبڵز) ئاسا درۆبكه‌ن و درۆبكه‌ن تا ده‌یكه‌ن
به باوه‌ڕی خه‌ڵك !..
جێگری سكرتێری
گشتی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌وسای یه‌كێتی هیچ ته‌مومژێكیان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه
نه‌هێشته‌وه، كه چ خیانه‌تێكی گه‌وره
له كوردستان به‌گشتی و كه‌ركوك و شار و شارۆچكه کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی
هه‌رێم كراوه و كاڵفام و هه‌رزه سیاسییه‌كان چ به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هێناوه
و چ ئاكامێكی كاره‌ساتباریان دروستكردوه و چۆن خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر کراوە و نیشتیمان
فروشراوه، هەروەها دیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی، كه ئیمزای سی و هەشت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
نیشانی بینه‌راندا، خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاویانه، پتر لەمەیش گوتار و چاوپێكه‌وتنه
ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌وانییه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی(70) له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه
و زۆر شه‌فاف و بێ شاردنه‌وه په‌رده‌یان له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه هه‌ڵماڵی و حاشا هه‌ڵنه‌گریی
نیشتیمان فرۆشییان سه‌لماند.
به‌ڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
سه‌ره‌ڕای كاڵفامی، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی
سیاسی و ستراتیژی بو له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و درێژه‌پێده‌ری رێبازه چه‌وته‌كه‌بو،
كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی ده‌دا له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌تی شه‌خسی !
ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی
دیموكراسییانه‌ی گه‌ل په‌سه‌ندبو، سندوقه‌كانی ده‌نگدان و په‌نجه‌ی مۆركراوی خه‌ڵكی
كوردستان و هاواری كه‌رنه‌ڤاڵ ئاسای جه‌ماوه‌ری کوردستان، وه‌سیه‌تی شه‌هیدان و كیمیابارانكراوان
و ئه‌نفالكراوانیان، وێڕای ده‌نگی كه‌سوكاریان، بێ ترس و به ئاشكرا گه‌یانده به‌رگوێی
هه‌مو مرۆڤایه‌تی و جیهان. خۆبێبه‌ریكردنتان له ڕیفراندۆم، نرخ و سه‌روه‌ری و شکۆی
پرۆسه‌كه زیاترده‌كات. به‌ڵی، شه‌ڕێكی نه‌خوازراوبو و تا ئه‌مڕۆش بڕیاری له‌سه‌ر
نه‌دراوه، به‌ڵام ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات
له كۆبونه‌وه‌ی دوكان، بۆ ڕێگری له شه‌ڕی داسه‌پاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
بارودۆخه‌كه و به‌گریكردن بڕیاری پێویست وه‌رگیرا، به‌ڵام چونكه پێشتر كاڵفامه‌كان
رێككه‌وتنی خیانه‌تیان ئیمزاكردبو، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئۆتۆمبێله جامڕه‌شه‌كان له
جیاتی كۆڵوانه سوره‌كان كه‌وتنه پێش كاروانی په‌یمان پێدراو !!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
كوردستان، جگه له‌و تاقمەی، كه وا ده‌زانن
خۆفرۆشی و نیشتمانفرۆشی به چه‌واشه‌كاری و بوختان داده‌پۆشرێ، هه‌مویان له دادگای
مێژودا به ویژدانی مرۆڤایه‌تی زیندوەوە شایه‌دی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كه‌ركوك فرۆشیتان
و چۆك دادانتان له‌به‌رمبه‌ر ده‌ستكه‌وت و پله، كه به‌شێكتان وه‌رگرت !
16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی
له‌بیرنه‌كراو و زامێكی قوڵی جه‌سته‌ی كوردستانه..
ـ درود بۆ گیانی
پاكی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی ته‌سلیمی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تاقمه كاڵفامه‌كه
نه‌بون.
ـ سه‌رشۆڕی بۆ
چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌یش، كه هه‌مو مێژویان پڕه له كۆڵوانه‌سوری به‌ر له‌شكر
و ته‌سلیمبون و چۆكدادان !
ـ به‌ڵی ئێمه
سه‌رمان به‌رزه و خۆمان ناچه‌مێنین .
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی
سیاسی
پارتی دیموكراتی
كوردستان
١٧ـی ئۆکتۆبەری
٢٠٢٠